درەنگانی شەوی رابردوو چەند کەسێک هێرشیان کردووەتە سەر بەشە ناوخۆیی خوێندکارە عێراقییەکانی زانکۆی سمنان لە ئێران.
تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بەوردی نەزانراوە، بەڵام کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە و چەند کاربەدەستێکی ئێران و عێراقیش هاتوونەتە سەرخەت.
محەمەد سادق ئەکبەری داواکاری گشتی سمنان دەڵێت، دوو کەس لەوانەی هێرشیان کردووەتە سەر بەشە ناوخۆییەکە ناسراونەتەوە و دەستگیر کراون، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی دیکەش بەردەوامە و تا نەگەنە ئەنجامی کۆتایی، دەستبەردار نابن.
September 7, 2026 63