بەرپرسانی ئیسرائیل ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کتوپڕ کەوتنە لێدوان دان دژی ئێران، پێش چەند کاتژمێرێک وەزیری بەرگری ئیسرائیل وتی ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەرمان دەیگەڕێنینەوە بۆ چاخی بەردین، بەر لە چەند خولەکێکیش بنیامین ناتەنیاهۆ لەسەر ئێران کەوتە قسە، ئەمە دیارترین بەشی پەیامەکەیەتی:
📌رژێمی ئێران دەست ناپارێزێت لە هێرشکردنە سەرمان.
📌ئەو شەڕە مێژووییەی دژی ئێران کردمان وایکرد دڵنیابین لە مانەوەمان.
📌رژێمی ئێران لە داڕوخاندایەو هیچ کاتێک بە قەد ئێستا لاواز نەبووە.
📌من دڵنیام دەتوانین رژێمی ئێران بڕوخێنین، ئەمەش ئامانجی هەرە سەرەکی ئێمەیە.
📌رووخاندنی رژێمی ئێران هیچ نەماوەو زۆر نزیکە.

September 3, 2026 44