ئەگەر بە هەر هۆکارێک ئاگاتان لە وردەکاری و پێشهاتەکانی شەوی رابردوو نەبووە، هیچ خەمت نەبێ 964 کورت و پوخت پێتان دەڵێت لە ناوخۆ و دەرەوە چی روویداوە:
📌لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین راگەیاند
📌ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند، کەشتییەک لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا کراوەتە ئامانج.
📌ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، کەشتییەکی نەوت لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا بە 3 کەرەستەی تەقەمەنیی نەناسراو پێکراوە.
📌ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا: هێرشەکەی سەر کەشتییە نەوتەکە لە گەرووی هورمز، هیچ بریندار و زیانێکی ژینگەیی لێ نەکەوتووەتەوە.
📌جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت ئامانجی سەرەکی لە جووڵەکانی ئێستای وڵاتەکەی، پاراستنی هاتوچۆی بازرگانییە لە گەرووی هورمز بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئێران.
📌پزیشکیان: هەر کاتێک ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر پابەندبوونەکانی، ئێران دەستبەجێ هەمان کار دەکات.
📌جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێی وانییە ئێرانییەکان لە هەنگاوەکانیاندا خاوەنی دیدگایەکی ستراتیژیی روون بن.
📌ترەمپ دەڵێت ئەگەر ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئیسرائیل و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناودەچن.
📌ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" بڵاویکردەوە، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن و گەرووی هورمز، وایان کردووە ترەمپ بیر لە وەشاندنی گورزی سەربازیی سنووردار بکاتەوە بۆ سەر تاران.
📌سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئوردن دەکات و پاڵپشتیی تەواوی وڵاتانی کەنداو بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو وڵاتە دووپات دەکاتەوە.
📌تەلەفزیۆنی سووریا: بەهۆی هێرش بۆ سەر چەند خاڵێکی ئەمنی لە گوندەواری سوەیدا، 10 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بریندار بوون.
📌سوپای ئیسرائیل: فەرماندەیەکی یەکەی دابینکردن و چاککردنەوەی حـ.*ەم*اسی لەغـ.*ەزە کوژرا
📌نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە ئەگەر زلهێزەکان (بەتایبەت رووسیا، ئەمریکا و چین) دەست بە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان بکەنەوە، پێشبڕکێیەکی نوێی چەکداری و مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی جیهان دروست دەبێت.
📌هەواڵگریی کۆریای باشوور رایگەیاند کە ئەگەری هەیە لە هەر کاتێکدا بێت کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان کۆریای باکوور و ئەمریکا ئەنجام بدرێت.
ئەمانەش گرنگترین هەواڵەکان ناوخۆی کوردستان و عێراقن
📌دوای ئەوەی دوو ورچ لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر کرا، درەنگانی شەوی رابردوو هەردوو ورچەکە لە ناو سروشتی هەورامان ئازاد کرانەوە.
📌درەنگانی شەوی رابردوو لەزۆرینەی پارێزگاکانی باشوری عێراق بەیەکجار مۆلیدە ئەھلییەکان مۆلیدەکانیان کوژاندەوە و چونکە گازیان بۆ دابین نەکراوە و گازیان دەست ناکەوێت.
📌تەلەفزیۆنی ئەلحەدەس: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی دا لەسەر فرۆشتنی هێلیکۆپتەر بە عێراق بە بەهای 800 ملیۆن دۆلار.

September 1, 2026 54