بانگەشەی سوپای پاسداران بۆ پێکانی کەشتییەک ناراستە و دەیانەوێت… — 964 دەرودراوسێ — TG.ME

"بانگەشەی سوپای پاسداران بۆ پێکانی کەشتییەک ناراستە و دەیانەوێت کەشتییە بازرگانییەکان بترسێنن"

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێت، سوپای پاسدارانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە کەشتییەکی نەوتهەڵگری گەورە لەکاتی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز، خۆی کێشاوە بە دوو میندا و لەکارکەوتووە، ئەمەش راست نییە و درۆیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هیچ کەشتییەک لە گەرووی هورمز بەر مین نەکەوتووە و سوپای پاسداران لەرێی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست، جارێکی دیکە هەوڵی تۆقاندنی کەشتیوانی بازرگانی لەو ناوچەیە دەدات.
August 31, 2026 30