964 دەرودراوسێ: post #8308 — TG.ME

ئاگر لە داروبەردی دارستان و ناوچەی گەشتیارییەکانی پارێزگای موغلای تورکیا کەوتەوە و بەهۆیەوە 574 هاوڵاتی ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و خانەی بەساڵاچووانیش کە 64 بەساڵاچووی تێدا بووە چۆڵکراوە.

میدیای تورکیا دەڵێت: ئاگرەکە بەهۆی تەقینی تانکەرێکەوە بووە و پەڕیوەتەوە بۆ دارستانەکە، هاوکات 194 ئۆتۆمبێل و هەلیکۆپتەری بەرگری شارستانی بەشداربوون لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و ساردکردنەوەی.
August 29, 2026 74