Our Skills: post #98 — TG.ME

تا مانگێکی تر باس و خواسی سۆشیاڵ میدیا و تیڤیەکان و گەڕەک و کۆڕ و کۆبوونەوەکان دەنگدان و سەرکەوتن و داکەوتنی حزب و بابەتی سیاسییە،
بیر لەوە ناکەیتەوە جەنابت هێشتا بێ کاریت؟ خۆی لە بێکاریان بەدیار ئەم بابەتەوە وڕماویت😁
ئەگەر کارت هەبوایە لەبەر هیلاکی و پارە دادەنیشتیت تا دوو یان سێی شەو بەدیار بابەتی سیاسی و دوور لە ژیانی خۆت؟

دەنگدان و هەبوونی بیر و ڕا شتێک نییە من خەتابارت بکەم لەسەری یان ئیدانەت بکەم، بەڵام بەڕاستی خەریکی ژیانی خۆت بیت سودی زیاتر نییە لەوەی هەوڵدەیت کەسێک سەرخەیت و یەکێک ژێرخەیت؟

من داخ بەوە دەخۆم مناڵ و گەنجمان دادەنیشن بەدیار تۆپی پێ و ڕاکە ڕاک یاخود سیاسەت کە هیچیان نزیکیش نین لەخۆیەوە و کاتیشیان پێ دەکوژێ

هەڵبەتە من کاتم نەبوو ئەگینا ئەچووم بۆ کابینەکانی دەنگدان و مافێکی تاکە کەسییە کە ڕای خۆی هەبێ بەڵام مەبەستم لەوەیە کات بەدیار ئەنجامەکانەوە مەکوژە، بۆ گۆڕینی داهاتووت خستۆتە دەستی کەسێکی تر؟ بۆ خۆت نایگۆڕیت؟
❤3💯1🏆1
October 21, 2024 610