تکایە، کەم هێز و ئاواتی خەڵکی بشێوێنن! تۆ کە نەزانیت و مێشکت پوچە چوزانی خەڵکیش وایە یان ئەگەر ئێستا دەست پێبکات ناتوانێ بگاتە کەسێک کە پێشینەی هەبێ لە کارەکە؟ خۆی پێشینە لە چییەوە درووست دەبێ؟ پێشینەی خەڵکی لە کاتێک داهاتووی ئەو یان ئێستای ئەو بوو کە دەستی پێکردووە، بەپێی ڕۆیشتنی کات ناودەبرێ بە پێشینەی بوارەکە. نازانم مرۆڤی گەمژە خەونی خەڵک و ئامانجی خەڵک بە چی تێگەیشتوون؟ یان حەسوودی بەوە دەبەن ببینن یان ببنە هۆی هاندانی گەنجێکی بێ پێشینە؟ کامتان کە دەستتان بە بوارێک کردووە لە ئەزەلەوە خاوەنی تواناکەی بووە؟ کامتان دیزاینەر بوون لە کاتی لە دایکبوونەوە خودنائاگایی فێربووبێتن؟ کامتان لە سفرەوە دەستتان پێنەکردووە؟ کامتان بۆ ئێستاش بۆ کێشەی دیزاین و ئیرەر سەیری یوتیوب ناکەن؟ کامتان لەوپەڕی زانست و زانیارین؟ ئێوە گەر ناتوانن یارمەتی کەسێک بدەن دژیشی مەبن. من وەک خۆم لە سفرەوە دەستم پێکردووە و کە لەدایک بووم هیچ زانستێکم نەهێنا لەگەڵ خۆم، تەنانەت زمانی دایکیش لە ئەزەلەوە نەمزانیووە، ڕۆیشتنیش فێرکراوم، زمان فێرکراوم، یاری فێرکراوم. هەموو بوونی مرۆڤێک لە سفرەوە بە هەوڵ و یارمەتی دەگاتە یەک و دوو.
Our Skills: post #93 — TG.ME
September 23, 2024 487