پەرتووکی: «زه‌واج له قورئان و فه‌رمووده سه‌حیحه‌كاندا»
نووسینی: «مامۆستا موحەممەد مەلا فائق شاره‌زووری»
ئه‌م جاره خامه‌ی بپڕشتهكهی مامۆستا موحەممەد ڕووی كرده بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرنگ، كه ئه‌ویش بابه‌تی هاوسه‌رگیرییە و ژیانی هاوسه‌رگیرییه. له دوو توێ (٣٧٠) لاپه‌ڕه و به به‌رگێکی قه‌شه‌نگ و چاپێكی جوان كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌ران. تا زیاتر بناغه‌ی كۆمه‌ڵگەكه‌مان پته‌وتر بێت؛ له‌م به‌رهه‌مەدا چه‌ندین بابه‌تی گرنگ باس كراوه، له‌وانه:
& پێگەی ئافرەت لە شارستانییەكانی پێش ئیسلامدا،
& مافەكانی ئافرەت لە قورئان و سوننەتی سەحیح و ڕاستدا.
& سوودەكانی هاوسەرگیری.
& سیفەتەكانی هاوسەری باش.
& مافەكانی ژن و مێرد له‌سه‌ر یه‌كتری.
& ڕێزگرتنی پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە ئافرەتان.
& ئامۆژگارییەكانی باوكان و دایكان بۆ هاوسەران.
& قۆناغەكانی چارەسەركردنی ناچیزەیی نێوان هەردوو هاوسەر و چه‌ندین بابه‌تی تر.
تایبه‌تمه‌ندیی پەرتووکەکە:
- تهخریجكردنی سه‌رجه‌م فه‌رمووده‌كان
- وه‌ره‌قه‌ی شامۆ
- دوو ڕه‌نگ


