سوپاس بۆ خوای گەورە، پاش دوو مانگ، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی کتێبی… — مودەڕڕیس - Mudarris — TG.ME

سوپاس بۆ خوای گەورە، پاش دوو مانگ، ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی کتێبی یەکەم، دەستی پێکرد، سبەینێش خوێندنی کتێبی دووەم، دەست پێ دەکات.

ئێمە لەڕابردووشدا وتومانە: مودەڕڕیس و مەنهەجی، جێگرەوەی مەنهەجی حوجرە و هەزار ساڵەی جیهانی ئیسلامی نییە، بەڵام باشترین بژاردەیە بۆ ئەو هەزاران کەسەی، لەدەرەوەی حوجرەن و ئەیانەوێت عیلم بخوێنن.

خۆ ئەگەر دەستمان نەگرتن و هاوکاری تێگەیاندن و پێگەیاندنیان نەبووین، دواتر لەهەرکوێوە سەریان دەرکرد، مافی گلەییمان نییە.
* بێگومان فەقێیانیش زۆر سوود لەمودەڕڕیس ئەبینن.

ئەڵبەت لەمەنهەجی مودەڕڕیسدا، کەمترین جیاوازی و زیادی هەیە، بەسەر مەنهەجی مەتبوعی موقەڕڕەڕەوە، تەنها هێندەیە: لەبەرامبەر ئەو ئاسانکارییەی لەگەیاندنی عیلمەکەدا هەیە، هاوسەنگیمان پاراستووە، بە چڕکردنەوەی ماددە عیلمییەکە.
بەجۆرێک کە فێرخوازی مودەڕڕیس، لەئاجڕومییەدا، تەواوی (التحفة السنية)ش وەردەگرێت.
لەئەبی شوجاعدا، تەواوی (فتح القريب) بە زیادەوە وەرئەگرێت.
❤273🥰18👏18🔥11👍7✍5💯4🏆3🕊2
August 22, 2026 3.6K 26