ئاست بەرزی و باشی و لاوازیت لە کتێبێک کە خوێندووتە بەدەردەکەوێت کاتێک پێداچوونەوەی بۆ دەکەیت.
عادەتەن مرۆڤ کە علمێک دەخوێنێت لەسەر کتێبێک، چونکە شێوازی خوێندنی پارچە پارچەیە، وێنای تەواوت بۆ کتێبەکە نییە، بەڵکو وێنای بابەتەکانت هەیە، واتە ئەمڕۆ بابەتێک دەخوێنێت کە دوو لاپەڕەیە، بەیانی بابەتێک لەوانەیە ٥ لاپەڕە بێت، دوو بەیانی کە لەوانەیە ١ لاپەڕە بێت هتد....
لەکاتی خوێندن بەم شێوازە، هەست بە کێشە و بابەتە سەخت و کەلێن و درزەکان ناکەیت، تا کتێبەکە تەواو نەکەیت و لە یەکەمی تا کۆتایی پێداچوونەوەی بۆ نەکەیت، چونکە کاتێک بە یەک پارچە و وەک یەک مەنزومە پێداچوونەوە بۆ کتێبەکە دەکەیت و وێنای تەواوت دەبێت، جا دەزانیت لەکوێ درز و کەلێن و کێشەت هەیە.

167
22
13
9
6
2
1September 3, 2026 1.8K 10