ژیان شەقامێکی قیرتاوکراوی بێتاسە نیە، نا ، دەشتێک نییە بتوانی بەسانایی پێیدا تێپەڕی بیت بەڵکو شاخێکی سەختە، پڕ هەڵەتە، لۆفەو چاڵ و چۆڵی زۆر داپۆشراوی تێدایە، ئاشکراشە ئێمە لە ژیاندا ناچارین و دەسەڵاتمان نییە لە وەستانی یاخود دەرچوون لەم کایەدا کەوابێ دەبێ وەکو خۆی بیناسین، خۆشی لەوەدایە کە ماوەیەکی کاتیەو ئەم ڕۆڵەمان دەبڕێتەوەو دەست دەکەین بە ڕۆڵ بینین لە ژیانێکی تردا بەڵام هەموو ڕۆڵەکان لەسەر ئەم ڕۆڵە بەندە..... وانازانم لەگەڵ ئەم هەموو ئازارو بە سۆیەی ژیان مرۆڤ بتوانێ بەتەنیا ڕێبکات بەڵکو دەبێ پشت بەخوای گەورە ببەستێت، وەکو چۆن پێویستی بە هەوا هەیە ئاواش بگرە زیاتریش پێویستی بە خودای گەورر هەیەو دەبێ پشتی پێببەستێت و تاکە ئومێدی بێت و خۆشەویستە هەرە گەورەکەی بێت، ئەمە بەشێکی سەرەکی و بنەڕەتە بۆ هەڵکردن و تێپەڕاندنی ئەم ماوەی ژیانە، بەڵام وانابینم مرۆڤ وابزانێ ئەمەی پێدەکرێت وەک تەنها هۆکارو یارمەتی دەرێک، چونکە لە کۆتاییدا مرۆڤ واتە مرۆڤ کە پڕە لە پێویستی و کەمێتی و کەمتەر خەمی ، ناچار دەبێ هەندێ ڕێگەی تریش بگرێ کە مایەی بەدبەختیە زۆر جار کێشەکە لەوەدایە ناتوانیت وەلایان نێت بەڵام دەبێ بشزانی چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات ، کە ئیستە ئەونەی لە یادمە باسی دەکەم ،
وا بزانم ناو موحازەرە زۆر گونجاو نیە بۆ ئەمە بەس هێزێک بانگم دەکات کە بدوێم لە بارەیەوە بەهەرحاڵ،
یەکێک لەو یارمەتیدەرانە بریتیە لە دانانی ئامانجێک بۆ ژیان لە ناو ئامانجە گەورەکەی ژیان کە دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم یارمەتیدەر، ئەمە یارمەتیەکی زۆر باشی دەدات بۆ زاڵ بوون بەسەر زۆرێک لە کۆسپەکانی ژیان چونکە ئازارێک لە ناخیدا دروست دەکات یان بڵێ هیوایەک کە لە زۆر ناڕەحەتیەکانی لەسەرئاسان دەکات یان لەگەڵیدا هەڵدەکات و بگرە زۆر جاریش دەتوانێت بەکاری بێبێت بۆ ئامانجەکەی ، بەس دەبێ مرۆڤ ئاگادار بێت و ئامانجەکەی نەبێت بە هۆکارێک بۆ بەدبەختی و داماوی، تا مرۆڤ نەکەوێتە ناو ئەم گێژاوە دەبێ ئامانجێ دابنێ کە لەگەڵ تواناو لێهاتووی و ئەم بگونجێت یان بتوانێت دەسی خات ئەمەش هەموو کەسێک دەبئ لە خۆی بڕوانێت و چی لەگەڵی دا دەگونجێت دیاری بکات و هەوڵی دەست هێنانی بدات هۆیەکی سەرەکی تر بریتیە لە هاوڕێ و هاوەڵ کە چەندەها جۆدی جیاوازی هەیەو لە زۆر شوێندا باس کراوەو
لە مەجالێکدا دێمە سەری ...
ها دکتۆر لە موحازەرە دەرست بۆ شەرح کا دڵی خۆش بێ تەلەبەی جدی کاریگەرە بە دەرسەکەو پیتی ناپەڕێنێ هەمووی دەنوسێتەوە...
ئەمشەو دۆزیمەوە وەختی زانکۆم ٨ بۆ ٩ ساڵێک دەبێ ...



