📢 هەلی کار – بەڕێوەبەری سۆشیال میدیا
📍 شوێن: هەولێر – پیشەسازی باشوور
🕘 کاتی کار: ٩:٠٠ی بەیانی – ٥:٠٠ی ئێوارە
📅 پشووی هەفتانە: هەینی
💰 موچە: ٨٠٠,٠٠٠ – ١,٢٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی
🏭 کارگەیەکی پیشەسازی لە هەولێر پێویستی بە بەڕێوەبەرێکی پیشەیی بۆ سۆشیال میدیا هەیە، بە ئەزموونی بەهێز لە بەڕێوەبردنی پەیجەکان، دروستکردنی ناوەڕۆک، وێنەگرتن، مۆنتاژ، ڕیکلامی سپۆنسەرکراو و مارکێتینگ.
🎯 مەرجەکان:
- ئەزموونی بەهێز لە بەڕێوەبردنی Facebook، Instagram، TikTok و Snapchat.
- شارەزایی لە دروستکردن، وێنەگرتن و دەستکاریکردنی ڤیدیۆ و Reels.
- شارەزایی پێشکەوتوو لە Sponsored Ads، تارگێتکردن، بەڕێوەبردنی بودجە و شیکردنەوەی ئەنجامەکان.
- توانای بەکارهێنانی ئامرازەکانی AI بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی ناوەڕۆک.
- لێهاتوویی لە مارکێتینگ و گۆڕینی فۆڵۆوەرەکان بۆ کڕیار.
- توانای وەڵامدانەوەی کڕیاران، ڕازیکردنیان و پەیوەندیکردنی پیشەیی.
- 🗣️ عەرەبی: زۆر باش، قسەکردن و نووسین.
- 🗣️ کوردی سۆرانی: زۆر باش، بە تایبەتی نووسین.
- 📸 باشترە ئامادەی دەرکەوتن لەبەردەم کامێرا بێت.
- کەسایەتییەکی بەئەدەب، داهێنەر، ڕێکخراو و توانای کارکردن لەژێر فشار.
⚠️ گرنگ: ئەم کارە تایبەتە بە کەسانێک کە ئەزموونی تەواو و کرداری لەم بوارەدا هەیە؛ تەنها ئەزموونی پۆستکردن و بەڕێوەبردنی سادەی پەیج بەس نییە.
📩 بۆ داواکاری:
CV لەگەڵ نموونەی کارەکانی پێشووتان یان لینکی پەیج و کەمپەینەکانی بەڕێوەبردووتان بنێرن.
📧 Email: [email protected]
📱 WhatsApp: 07762222554
August 30, 2026 16