سڵاو لە گشت ئاڕمیە ئازیزەکانی ئێرە ئەمجارە لێرەم بۆ ئەوەی رایگەیەنم کەوا ... من چیتر بەشێک نامێنم لەم شەپۆلە مۆرە دەزانم زۆر سەرسام دەبن و باوەڕ ناکەن بەم هەواڵە بەڵام ئیتر ....دوای بینینی نامسیۆک لە کۆنسێرتی کریس بڕاون کە خۆم هەرگیز گوێم لێی نەگرتووە و گۆرانیەکانیم بەکارنەهێناوە ، زۆر دڵم شکا و هەرگیز بیرم نەدەکردەوە کە لە کۆنسێرتی کەسێک بن کە هەرچی کاری خراپە کردوویەتی و کەسێکی دەستدرێژیکارە ئەوەی تەواو دڵی منی سارد کردەوە لێیان بێدەنگیان بوو هەتا دوای ئەوەی کە چەندەها ئاڕمی کاردانەوەیان هەبوو و هەستم بە ئازاری ئەو ئاڕمیانە دەکرد کەوا قوربانی دەستدرێژی بوون جا بە ووشە بێت یان کردار هەستم دەکرد کە ئەوە کۆتا خاڵی من بوو لەگەڵ ئەوان زۆر خۆشحاڵبووم بە گشت ئەو ساتانەی لەگەڵ ئێوەی خۆشەویست بەسەرم برد هیوای رۆژانێکی خۆش بۆ هەمووتان دەخوازم من خوودی خۆم نەمتوانی پاکانە بۆ ئەم کارەیان بکەم من بەر لەوەی فانێک بم ئافرەتێکم و ناتوانم گوزارشت لەو ئازارەی دڵم بکەم کە بیردەکەمەوە چەند ئاڕمی بەم کارەی نامجوون و جەیهۆپ ساتێکی ئازاربەخشی دەستدرێژکارێکیان بیر هاتۆتەوە سەبارەت بە چاڵنچەکەشم #چاڵنجی_شەپۆلی_مۆر لاڤانی خۆشەویست بەڕێوەی دەبا و من دەیدەم بە ئەو هیوادارم رێز لە بڕیارەکەم بگرن و دڵتان هیچ نەکات ئێوە هەر بەشێکی گرنگ و بانگتانیش هەردەم یادگارییەک دەمێنێتەوە کە هەم شتانێکی فێرم کردووە و هەم هونەرێکی جوانی هەبووە لە پێشوو ئەوە کۆتا پەیامی من دەبێ لەم چاڵنجەم و چیتر لەم شەپۆلە مۆرە نامێنم هیوادارم هەردەم پڕ لە خۆشەویستی بن و نەوەستن لە گەشەکردن خۆشمدەوێن وەک کچێک وەک مرۆڤێک بەر لە ئاڕمی بوونتان هەمووتان ئازیزی من 🫂💜
#ڤینۆس



