دایە جەیران ساعدپەناە، دایکی پێشمەرگەی گیان بەخت کردووی کۆمەڵە
هاوڕێ مو‌سا ساعدپەناە ناسراو ( مو‌سا مارنج)، ئەمڕۆ ژیانئاوایی کرد. یادی هەردووکیان بەرز و ئازیزە.
هاورێ مو‌سا ساعدپه‌ناه ناسراو به "مو‌سا مارنجی" ساڵی ١٣٤٦ له ئاوایی "مارنج"ی سه‌ر به ناوچه‌ی كامیاران بەدینا هات. پاش تەواو کردنی مەدرەسەی سەرەتایی لە ئاواییه‌دا، بۆ درێژه‌دان به‌خۆیندن چووە شاری سنه. به‌ڵام كه‌م داهاتی بنەماڵەکەی زیاتر له‌مه ئیزنی خوێندنی پێ نه‌دا و هه‌ر بۆیه به ناچار بۆ یارمه‌تی دانی بنەماڵە و دابینكردنی بژیوی خۆی و خانه‌واده لە ئاواییه‌كه‌یان و تاران ده‌ستی بە کرێکاری کرد.
لەگەڵ سەرهەڵدانە شۆرشیە جەماوەریەکان و ناڕەزایەتیە سیاسی و سینفیەکان لە دژی ڕژیمی ئیستبدادی سەڵتەنەتی، مو‌سا گەڕایەوە بۆ کوردستان.
هاورێ مو‌سا ساڵی ۱۳٥٨ی هەتاوی تێکۆشانی سیاسی خۆ لە ڕیزی كۆمه‌ڵه‌دا دەستپێکرد. ژیان و خه‌باتی ڕێکخراوی بە وشیاری و جیدیەتەوە لە مەیدانە جۆراوجۆرەکاندا پتەو کرد. هەر لەم ساڵه‌دا کۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی سه‌ركوت كردنی خەڵکی ئازادیخوازی كوردستان، لشکرکێشی کردە سەر گشت ناوچەکانی کوردستان. حزبەکان ناچار بوون هێزی نیزامی و ئاشکرایان بەرنەدەر لە شارەکان. تێکۆشەرانی دیکە درێژەیان بە خەباتی مەدەنی و نەهێنی دا. مو‌سا یەکێک لەو خەباتکارانە بوو.
مو‌سا ساڵی ۱۳٦۰ سه‌ر له‌نۆی بۆ دابین كردنی بژیوی خانه‌واده کوردستانی بەجێهێشت بەنیازی کار کردن شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران.
له كۆتایی به‌هاری ساڵی ٦٢ دا بۆ پێش‌گرتن بە دەستبەسەرکرانی، سەنگەری خەباتی ئاشکرا و پێشمەرگانەی هەڵبژارد و بەڕیزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست بوو.
زستانی ۱۳٦۲ ئه‌ندامەتی حزبی كۆمونیستی ئیرانی پێدراو و له به‌هاری ٦٣ وه‌ك ده‌ستیاری كومیته‌ی به‌شی "سورسور" له ناوچه‌ی كامیاران، دەست بەکار و تێکۆشان بوو.
هاوڕێ مو‌سا له زۆر شه‌ڕی كۆمه‌ڵه له دژی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌شداری كرد. شه‌ڕه‌كانی به‌هاری ساڵی ٦٣ له ئاوایی " كهنۆڵان"، " شاخ شكێن"، لەبەریەک هەڵوەشاندنی گروهی زه‌ربه‌تی كامیاران له پاییزی ٦٣دا، چه‌ك كردنی پایەگای بەسیجیان له ئاوایی "گۆڵچی یەر"، شه‌ره‌كانی ناوچه‌ی "قاڵقاڵی" له زستانی ساڵی ٦٤دا، ئه‌و مه‌یدانانه بوون كه هاورێ مو‌سا، فیداكاری و ئازایه‌تی خۆی تێدا نواندن.
سه‌رئه‌نجام موسای ئازیز وەک جێگری پەل لە رێکەوتی ١٤ی رێبەندانی ساڵی ۱۳٦٤دا له جه‌ریانی تێکهەڵچوونێک له‌گه‌ڵ هێزەکانی رژیمی ئیسلامی له ئاوایی "گۆڵانە" له ناوچه‌ی دیوانده‌ره، گیانی بەخت کرد.
https://t.me/komala1
#کۆمەڵیار












