وردەکارییەکانی وەرگرتنی کارمەند بۆ پڕۆژەی کارسازی شادمان پێویستمان بە… — Knowledge Academy — TG.ME

وردەکارییەکانی وەرگرتنی کارمەند بۆ پڕۆژەی کارسازی شادمان
پێویستمان بە کەسێکی بەڕێز و بەتوانا هەیە، بۆ ئەوەی لە (کۆمپانیای VIO کارمان لەگەڵ بکات.

تکایە پێش ئەوەی هیچ زانیارییەکمان بۆ بنێرن، ئەم پەڕەیە بخوێننەوە:
سوپاس بۆ ئەوەی دەتانەوێت کارمان لەگەڵدا بکەن، کارەکانی ئەو کارمەندەی دەیەوێت لەگەڵمادا بێت ئەمانەیە:
١. بەڕێوەبردنی پەیج و سۆشیاڵمیدیاکانمان.
٢. دیزاینی پۆست و هەموو بابەتە پێویستەکانی پەیج.
٣. دەمانەوێت کارمەندەکە ڕۆژانە دەوام بکات، تا باشتر بوارەکە و بەرهەمەکان بناسێت.

مەرجەکانی ئێمە بۆ وەرگرتنی کارمەند
١. کەسێکی بەڕێز و باش و بەتوانا بێت.
٢. دانیشتووی شاری سلێمانی بێت.
٣. کاری تری نەبێت لەگەڵ کارەکەی ئێمەدا
٤. کەسێکی تەواو ڕاستگۆ بێت و پابەندی کات بێت.
٥. کەسێکمان دەوێت بەردەوام بیەوێت گەشە بکات و خۆی پێشبخات.
٦. وا باشترە تەمەنی نێوان ٢٠ تا ٢٩ ساڵ بێت.


بە کارکردن لەگەڵ ئێمەدا کەسەکە ئەم شتانە بەدەست دەهێنێت:
١. ژینگەیەکی کار، کە بەردەوام لە گەشەکردن و بەرەوپێشچووندایە.
٢. مۆبایل و هەر کەرەستەیەکی تری پێویست بۆ کارەکەی.
موچەی کارەکە پاشتر گفتوگۆی لێدەکرێت.
ئێمە شانازی دەکەین کەسێکی باش و بەڕێز هەبێت و کاری لەگەڵ بکەین.


ئەگەر پێتان خۆشە لەم پڕۆژەدا لەگەڵمان بن، ئەم فۆڕمە پڕبکەنەوە:
https://forms.gle/qcUgWbRiTbnN9jdJA
Google Docs
فۆڕمی زانیاریەکان بۆ هەلی کار
August 22, 2024 450 1