پڕۆژەیەکی نایاب لە شاری کەرکوک دروست دەکەین
وەزیری تەندروستی عێراق بۆ پارێزگاری کەرکوک
پارێزګاری کەرکوک، محەمەد سەمعان ئاغا، لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق، د.عەبدولحسێن عەزیز مەوسەوى کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرنج خرایە سەر پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی پارێزگای کەرکوک لە کەرەستەی پزیشکی و کەمی پشتگیری ماددی و پێویستی پشتگیریکردنی پارێزگای کەرکوک، هەروەھا داواکاری هەندێک لە هاوڵاتیانی خاوەن داهاتی سنووردار.
وەزیری تەندروستی جەختیکردەوە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەیەکی نایابی تەندروستی لە سەنتەری شاری کەرکووک دەست پێ دەکەن.
هەروەها دووپاتیکردەوە کە بەردەوامن لە دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ بەرەو پێشبردنی دۆخی پارێزگای کەرکوک.

















