جوانترین زمانی خۆشەویستی
لە ژیانی هاوسەریدا، خۆشەویستی تەنها بە وشەی «خۆشم دەوێیت» نییە؛
ڕێزگرتنە لە یەکتر، تەنانەت لە کاتی تووڕەبوونیش.
ژن پێویستی بە پیاوێکە کە قسەکانی ببیستێت و هەستی بە نرخ و بەهای بکات؛
پیاویش پێویستی بە ژنێکە کە ماندووبوون و هەوڵەکانی ببینێت و پێی بڵێت:
«دەزانم چەند هەوڵ دەدەیت.»
هەندێک جار یەک وشەی نەرم،
لە سەدان دیاری گرانبەهاترە.
لە ماڵێکدا کە ڕێز هەبێت،
کێشەکان کەمتر نابن بەڵام دڵەکان لە یەکتر دوور ناکەونەوە.
ژن و مێرد دوو دژمن نین؛دوو هاوبەشن کە دەبێت پشتگیری یەکتر بن لە ڕێگای ژیاندا
@Khatonakam