ژنێکی مؤمن، بەهێزە… بەڵام دڵی نەرمە
هەموو شتێک کە ژنێک لە ژیانی خۆیدا لەدەستی دەدات، بە مانای شکست نییە؛ هەندێک جار الله متعال شتێکت لێ وەردەگرێت، بۆ ئەوەی شتێکی باشترت پێ ببەخشێت.
الله متعال دەفەرموێت:
﴿إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا﴾
«بەڕاستی لەگەڵ سەختی، ئاسانی هەیە.»
[سورەتی الشرح: ٦]
پیغەمبەری خودا ﷺ فەرمووی:
«مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلَا وَصَبٍ، وَلَا هَمٍّ وَلَا حَزَنٍ، وَلَا أَذًى وَلَا غَمٍّ، حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا، إِلَّا كَفَّرَ اللهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ»
«هیچ ماندووبوون، نەخۆشی، خەم، ناخۆشی و ئازارێک بە موسڵمان ناگات، تەنانەت دەرزییەکی بچووکیش، مەگەر ئەوەی الله بەهۆیەوە هەندێک لە گوناهەکانی دەسڕێتەوە.»
سەرچاوە: صحیح البخاری، حدیث ٥٦٤١؛ صحیح مسلم، حدیث ٢٥٧٣
کەواتە ئەگەر ئەمڕۆ دڵت قورسە، مەڵێ «بۆچی من؟»
بڵێ: «لەوانەیە ئەمەش ڕێگایەک بێت بۆ ئەوەی نزیکتر بم لە الله.»
@Khatonakam







