ڕەنگە یەدەگی فیدراڵی پارە چاپ بکات بۆ پشتیوانی لە ململانێی ئەمریکا لەگەڵ ئێران.
ئارسەر هایس، هاودامەزرێنەری کۆمپانیای بیتمێکس BitMEX پێی وایە، یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا ڕەنگە سیاسەتی دراوی توندی خۆی بۆ دابینکردنی دارایی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران ئاسان بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بازاڕەکانی دراوی کریپتۆ.
لە پۆستێکی بلۆگدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردووەتەوە، هایس ڕوونیکردووەتەوە، لە ساڵی 1985ەوە هەر سەرۆکێکی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدابێ، هموو جارێک یەدەگی فیدراڵی وەڵامی داوەتەوە بە دابەزاندنی ڕێژەی سوود و زیادکردنی ڕێژەی پارە بۆ دابینکردنی دارایی ململانێکان.

2March 2, 2026 554