دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ڕێژەی دەرچوونی پارە لە کریپتۆ لە ئێران بە ڕێژەی 700% بەرزبووەتەوە.
گەورەترین ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆی ئێران لە ماوەی چەند خولەکێکدا دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران لە ڕۆژی شەممەدا، زیادبوونی بەرچاوی ڕاکێشانی پارەی بەخۆیەوە بینی. بەڵام پچڕانی بەرفراوانی ئینتەرنێت، کشانەوەی سنووردار کرد.
لە پۆستێکدا کە ڕۆژی دووشەممە، کۆمپانیای ئێلیپتیک بڵاویکردەوە، ڕاکێشانی پارە لە پلاتفۆرمی نۆبیتێکسدا بە ڕێژەی زیاتر لە ٧٠٠% بازدانی بەخۆیەوە بینیوە بۆ زیاتر لە ٥٠٠ هەزار دۆلار لە ماوەی چەند خولەکێکدا دوای یەکەم هێرشی ئاسمانیی، لە گرافیکێکدا دەردەکەوێ کە کشانەوەکان لە ماوەی تەنها یەک کاتژمێردا لەو ئەو ڕۆژە گەیشتووەتە نزیکەی ٣ ملیۆن دۆلار.

3March 3, 2026 736