پسپۆڕی گەشەپێدانی بازرگانی و مارکێتینگ کۆمپانیایەکی تایبەت بە بواری… — هەلی کار لە کوردستان (KarGo job Vacancies) — TG.ME

💼 پسپۆڕی گەشەپێدانی بازرگانی و مارکێتینگ

کۆمپانیایەکی تایبەت بە بواری لۆجستیک و گواستنەوەی بار، بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی کار، بەدوای کەسێکی بەتوانادا دەگەڕێت بۆ پۆستی پسپۆڕی گەشەپێدانی بازرگانی و مارکێتینگ.

📌 وردەکارییەکانی کار
شوێنی کار: سلێمانی
ناونیشانی پیشە: Business Development & Marketing Specialist

🛠 ئەرکەکان
• دۆزینەوەی کڕیاری نوێ و دەرفەتی بازرگانی نوێ
• بەهێزکردن و پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیارە هەنووکەییەکان
• ناساندن و پرۆمۆتکردنی خزمەتگوزارییەکانی لۆجستیک و گواستنەوەی بار
• بەشداری و جێبەجێکردنی چالاکییەکانی مارکێتینگ
• چاودێریکردنی دەرفەتەکانی بازاڕ و گۆڕانکارییەکانی بوارەکە

مەرجەکان
• لانیکەم 3 ساڵ ئەزموونی کاری پەیوەندیدار لە گەشەپێدانی بازرگانی و مارکێتینگ
• زانیاری باش لە بواری لۆجستیک و Freight Forwarding
• توانای بەهێز لە پەیوەندیکردن، گفتوگۆ و دانانی پەیوەندییە بازرگانییەکان
• توانای دۆزینەوە و گەشەپێدانی دەرفەتە نوێکانی بازرگانی
• ئەزموون لە بەڕێوەبردنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران
• زانیاری باش لە مارکێتینگ و چالاکییەکانی ڕیکلام و پرۆمۆشن
• توانای پەیوەندیکردن بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی

📨 چۆنیەتی داواکردن
تکایە CV-ەکەتان بۆ ناونیشانی ئیمەیڵی دیاریکراو بنێرن.

📧 CV بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە:
[email protected]
September 1, 2026 22