کۆمپانیایەکی بواری لۆجستی پێویستی بە کەسێکی بە ئەزموون و لێهاتوو هەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەم پۆستە لە شاری سلێمانی.
📌 وردەکارییەکانی کار
• شوێن: سلێمانی
• ناونیشانی کار: پسپۆڕی گەشەپێدانی بازرگانی و مارکێتینگ
🛠 ئەرکەکان
• دۆزینەوەی کڕیار و دەرفەتی بازرگانی نوێ
• پاراستن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کڕیارانی ئێستا
• پەرەپێدان و ناساندنی خزمەتگوزارییەکانی لۆجستی و گواستنەوە
• پشتیوانیکردن و جێبەجێکردنی چالاکییەکانی مارکێتینگ
• چاودێریکردنی دەرفەتەکانی بازاڕ و گۆڕانکارییەکانی پیشەسازی
✅ مەرجەکان
• خاوەنی لانی کەم 3 ساڵ ئەزموونی کارکردن لە بواری گەشەپێدانی بازرگانی و مارکێتینگ
• شارەزایی باش لە بواری لۆجستی و گواستنەوەی کەلوپەل
• توانای بەهێز لە پەیوەندیکردن، دانوستاندن و دروستکردنی تۆڕی پەیوەندییەکان
• توانای دۆزینەوە و پەرەپێدانی دەرفەتی بازرگانی نوێ
• ئەزموون لە بەڕێوەبردنی پەیوەندی کڕیاران و گەشەپێدانی بازرگانی
• شارەزایی باش لە چالاکییەکانی مارکێتینگ و ڕیکلامکردن
• شارەزایی باش لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی
📨 چۆنیەتی داواکردن
تکایە سی ڤی (CV) خۆتان بۆ ئیمەیڵی کۆمپانیا بنێرن.
📧 CV بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە:
[email protected]