نهێنی خۆشبەختی و ئارامی بە کۆدەنگی هەموو مرۆڤایەتی، (گەمژەیەتی)،… — سەردەم دەرباز - Sardam Darbaz — TG.ME

نهێنی خۆشبەختی و ئارامی

بە کۆدەنگی هەموو مرۆڤایەتی، (گەمژەیەتی)، سیفەتێکی باش و مەحمود نییە، لەکاتێکدا کە بە ئیتتیفاقی هەموو عوقەلا و حوکەما، نواندی گەمژەیەتی و (خۆلەگێلیدان، التغافُل)، لەسیفەتە زۆر بەرزەکانی پیاوە گەورەکانە.

پیاوی گەورە و حەکیم، لەهەموو شتێک ناکۆڵێتەوە، هەموو شتێک ورد ناکاتەوە، هەندێک جار بە چێژەوە ڕێگا بە بەرامبەر ئەدات، درۆی لەگەڵدا بکات و فێڵی لێ بکات و دووڕوو بێت، واشبزانێت زۆر زیرەکە و ئەم پێی نازانێت!

ببینە عەزیزم، ناکرێت هەرکێ بێ وەفایی و نامەردی و درۆ و خراپەی لەگەڵدا کردیت، پێی بڵێیت و بە ڕوویدا بدەیتەوە!
وازی لێ بێنە، ئەسڵەن هەر وا خۆت دەربخە کە هیچ نەبووە و هەر نەتزانیوە و بە خەیاڵتدا نەهاتووە، لەکاتێکدا ئەبوو دۆست و دڵسۆز بێت، نەبوو!

ئەوها هەم ئاسوودە و بێ خەم و کینە ئەبیت، هەم نێوانی خۆت و چواردەورت ئەپارێزیت، هەم پێویستیت دەرناخەیت، کاتێک تۆ هەموو جار بە فڵانە هاوڕێت ئەڵێیت: ئەوە بۆ هەواڵم ناپرسیت و تەلەفون ناکەیت و نەهاتیت و دیار نەبوویت. هەم ئارامیت ئەکوژیت، هەم دڵت ئەشکێت، هەمیش زۆر لاواز دەرئەکەویت!

بیکە بە هونەری ژیانت، خۆت لەگێلی بدەیت، گەمژە دەرکەویت، شوێن هەموو شتێک نەکەویت، بۆ وای کرد و وای نەکرد و نەهات و نەیوت و…!

کابرا بە پیاوم نازانێت و نایەت بە لاما، چی بکەم؟ بیکوژم!
❤160💯36👏23❤‍🔥8🥰6😢2✍1👍1😍1
September 5, 2026 1.1K 37