هەر تەفسیر و لێکدانەوەیەک پێچەوانەی تەفسیری سەلەف بێت بۆ قورئان فاسد و بەتاڵە .
یەکێک لەو بنەمانەی تەفسیری جامع البيان عن تأويل آي القرآني لەسەر نوسراوە ئەوەیە : کاتێک لە دەقێکی قورئاندا چەند لێکدانەوەیەک هەڵدەگرێت ڕەنگە لە ڕوی زمانەوانیشەوە لێکدانەوە بۆ ئەو دەقە بکرێت لێکدانەوەکە ئیحتمال بکرێت و ئەو مانا هەڵبگرێت
بەڵام ئەگەر هاتو لە هەمان ئایەتدا تەفسیر لە هاوەڵان و تابعینەوە هاتبێت و جیاواز بێت لەو تەفسیرە ئەوا أبو جعفر الطبري وابەستەی ئەوە دەبێت لە هاوەڵان و تابعینەوە هاتوە هیچ لێکدانەوەی تر وەرناگرێت ئەگەرچی لە ڕوی زمانەوانیە ئەو ئایەتە ئەو لێکدانەوەیەش هەڵبگرێت
أبو جعفر الطبري لە تەفسیرەکەیدا لە دوای ئەوەی هەندێک لێکدانەوەی ئەهلی لوغە باسدەکات بۆ دەقێک دەڵێت :
ئەم قسانە هەرچەندە لە ڕوی ماناشەوە دور نین لەوەی ئایەتەکە هەڵیبگرێت لە ڕوی لێکدانەوەو تەئویلەوە بەڵام لێکدانەوە و تەئویلی زانایانی سەلەفی ئوممەت پێچەوانەی ئەمانەن لەبەر ئەوە بە ڕەوامان نەزانیوە ڕێگە بەخۆمان نادەین لێکدانەوەی ئایەتەکە بەم شێوازە بکەین و بەمجۆرە مانای بکەینەوە .
لە جێگایەکی تردا کە ئەهلی لوغە باس لەوە دەکەن دەڵێن کە شێوازی { القلب } پێچەوانەکردنەوەی ڕستە بەکار هاتوە و ئەم شێوازەش شێوازێکی باوە عەرەب بەکاریان هێناوە بەڵام أبو جعفر الطبري دەڵێت :
یەکدەنگی و کۆدەنگی زانایانی سەلەف لەسەر پێچەوانەی ئەم بۆچونە بۆخۆی بەسە بۆ نیشاندانی فەسادی ئەم بۆچون و لێکدانەوە .
تفسير الطبري .
ابن أبي زيد القيرواني کاتێک ریحلەت دەکات بۆ مەشریق وەسیەت بۆ یەکێک لە تەلەبەکانی دەکات بە چەند کتێبێک لەوانە تەفسیری الطبري وە پێی دەڵێت : ئەو کەسەی تامەزرۆیە بۆ کتێب هەرگیز لە کتێب تێرنابێت .
July 11, 2026 437 4