ئاگادارییەک بۆ خۆم دواتر بۆ عامەی موسڵمانان موسڵمانان ئاگاداری نوسراو… — عَلَيْكم بِالإسْلامَ القَدِيم — TG.ME

ئاگادارییەک بۆ خۆم دواتر بۆ عامەی موسڵمانان

موسڵمانان ئاگاداری نوسراو و مەکتوباتی هاوسەردەمییەکان بن سوێند بە الله زۆرینەی نوسەر و محققی ئەم سەردەمە ئیشکردنیان لە نوسراو و تەحقیقاتی ئەم سەردەمە ئەوەیە بەوپەڕی توانایانەوە محامێتی و دیفاع بکەن لە ڕئوسی ئەشاعرە و جەهمیەکانو ئەهلی ئیرجاء

بۆیە ئاگادار بن و یەقینتان هەبێت ئەوان نایەن تەحقیقی کتێبێکتان بۆ بکەن کە بنچینە و بنەچەی بیروباوەڕی ئەهلی بیدەعتان پێبڵێت نا دەزانن ئەو کتێبانە بازاڕیان کاسدە بەڵکو دێن شەرح و تەحقیقی کتێبە دیار و گەوهەرە گرنگەکانی میراتی سەلەف دەکەن لەوێوە ژەهری پیسی خۆیان دەڕێژن

هەر وەک دەبینین لەناو تەفسیری کتابی الله دا وە لەژێر ڕۆشنای فەرمایشتی رسول الله دا صلی الله علیه وسلم ئەهلی بیدەع ژەهری خۆیان ڕشتوە بۆ ئەوەی ڕەواج بدەن بە دینە بۆگەنەکەیان و دینە کاسدەکەیان لە بێبازاڕی دەربکەن و موسڵمانان تیابەرن بۆ ئەو تی
اچونەی خۆیان تیاچون

حمد بن عتیق دەڵێت :

بزانە الله ڕێنمونیت بکات ئەوەی ئێمە لەسەری ڕۆیشتوین ئەوەیە کاتێک هەر کتێبێک لە کتێبەکانی تەفسیر یان شەرحی حەدیثمان پێ بگات تاقیمان کردوەتەوە و سەرنجمان داوەتە بیروباوەڕی نوسەرەکە ئایا عەقیدە و بیروباوەڕی چۆنە لەسەر پرسی { العلو } بەرزی زاتی الله لەسەر عەرش وە سەرنجمان داوەتە بیروباوەڕی لە صفاتدا وە لە ئەفعالدا بۆمان دەرکەوتوە کە زۆرینەی موتەئخیرین یاخود زۆربەی هەرە زۆریان لەسەر ڕێبازی ئەشاعیرەن کە پوختەی بیروباوەڕەکەیان بریتییە لە: نکۆڵیکردن لە { العلو } وە تەئویل کردنی ئەو ئایەتانەی پەیوەندیان بە باسی { العلو } هەیە بەو تەئویلانەی کە بە میرات بۆیان ماوەتەوە لە "بشری مەریسی" و هاوشێوەکانی لە ئەهلی بیدعە و ضلالات .

دواتر دەڵێت : هەرکەسێک سەیری شەرحەکانی بوخاری و موسلیم و هاوشێوەکانیان بکات، ئەمە دەبینێت تێیاندا .
واتا دەبینێت لە ژێر شەرحی حەدیث و فەرمودە ژەهری بیروباوەڕیان دەڕێژن وەک ابن حجر و نەوەوی .

دواتر دەڵێت : سەبارەت بەو کتێبانەی کە ئەهلی بیدەع تایبەت لەسەر ئصول و بیروباوەڕ نوسیویانە ، ئەوا بابەتەکە تێیاندا زۆر ڕونە بۆ خاوەن عەقڵەکان .
هەرکەسێک الله تعالی بەسیرەت و تێگەیشتن و ڕوناکی پێ بەخشیبێت و بە باشی وردبێتەوە لەوەی ئەوان وتویانە { واتا ئەهلی بیدەع } و بەراوردی بکات بەوەی لە لای الله تعالی و رسول الله ‘وە هاتوە صلى الله عليه وسلم وە بەراوردی بکات بەوەی ئەهلی سوننەی خالص و بێخەوش لەسەریبون ، ئەوا دژبەیەکی دینی ئەهلی بیدەع و ئەو دینەی الله ئەمری پێکردوە دەردەکەوێت بۆی بە شێوەیەک جیاوازیەکە دەناسێتەوە وەک چۆن جیاوازی نێوان شەو و ڕۆژ دەناسرێتەوە .

بۆیە پشت بکە ئەوەی ئەوان وتویانە و دەیڵێن ، و ڕو بکە قورئان و سوننەت و ئەوەی پێشەوایانی سەلەفی ئەم ئومەتە لەسەرین، چونکە بێگومان شیفای دڵ و قەناعەت هێنان لەمانەدایە .

کەواتە ئەی ئەو کەسەی بە دوای حەقدا وێڵیت خۆت بەدور بگرە لەم کتێبانە .

« هداية الطريق من رسائل حمد بن عتيق »
July 8, 2026 338 6