هەندێک شتی عەجیب و غەریب لە کتێبی پێشین
ابن أبي حاتم دەڵێت :
ئەو بەردەی پێغەمبەر موسا علیە السلام لایبرد بەسەر بیرەکەوە بۆ دو ئافرەتەکە بە دەستو پەنجەی خۆم پێوام سەدو دوو بست بو ١٠٢ .
لە حوسەینی کوڕی فەهمەوە هاتوە دەڵێت :
ڕیشی عەوفي دەگەیشتە سەرئەژنۆی .
ئەنەسی کوڕی مالك خادەمێکی هەبو دەڵێن هەڵدەستایە سەرپێ دەستی لای ئەژنۆی بو .
ئەحمەدی کوڕی کامل القاضي دەڵێت :
عبد الصمدي کوڕی علي ددانەکانی یەک پارچە بون سەرەوە و خوارەوەی هیچ درز و بۆشی نەبو لە ددانی
خطیب البغدادي دەڵێت ددانەکانی پێشەوە و کاکیلەکانی هەمو یەک پارچە بون وە دەڵێت بەو ددانەوە وەفاتی کرد کە لە منداڵیدا دەری کردن .
أبي مزاحم موسای کوڕی عبدالله دەڵێت :
مامم عبدالرحماني کوڕی یحیا ١٠٦ منداڵی هەبو منداڵی ڕاستەقینەی خۆی .
أبو محمدي جریري دەڵێت :
قەڵەمێکم هەیە ماوەی چل دانە ساڵە بەو قەڵەمە دەنوسم شەوان لە ژێر ڕۆشنای مانگدا لە حەوشەکەی خۆمان لەسەر پەیژەی ماڵەکەمان قات بە قات سەردەکەوتم بۆ ئەوەی لەبەر ڕوناکی مانگدا بنوسم . واتا زۆریش بەکاری هێناوە
أبو داود دەڵێت : لە میصر ترۆزیەکم بە بستی دەستم پێوا درێژییەکەی سیانزە بستبو .
ـــــــــــــــــــ
تاریخ البغداد ، تفسیر ابن أبي حاتم ، سنن أبي داود .
July 4, 2026 307 6