أبو بكر ابن أبي الدنيا دەڵێت : الله عزّ وجل کار و کردەوەی جوان و… — عَلَيْكم بِالإسْلامَ القَدِيم — TG.ME

أبو بكر ابن أبي الدنيا دەڵێت :

الله عزّ وجل کار و کردەوەی جوان و پەسەندی کردوە بە ڕازاوەی بۆ دینەکەی وە کردویەتی بە جوانی بۆ ئەولیاکانی خۆی .

وە وتراوە : هیچ ڕەوشتێکی بەرز و کارێکی جوان نیە ئیلا الله تعالى وابەستەی کردوە بە ئاینەکەیەوە .

لە وەسفی کار و کردەوەی جوان و خوڕەوشتی جوان پێشەوا سوفیان دەڵێت :

ئەگەر کەسێک تەواوی تەمەنی کار بکات و خۆی ماندو بکات بۆ ئەوەی یەکێک لەم ناوانە بیگرێتەوە “ حلیم “ کریم “ . ئەوە زۆر نەبوە کردویەتی ئەم سیفەتانە شایەنی ئەوەن تەمەنتی بۆ تەرخان بکەیت .

ئەم سیفەتانە ئەوەندە گەورەن کە تەواوی تەمەنی بۆ تەرخان بکرێت ئینجا ئەگەر بەڕاستی سیفەتی نەرمو نیانی و بەخشندەی بەدەست بهێنیت
وە ئەم قسە سەبارەت بە هەمو سیفەتەکانی ترە وەک زاهید وەک حکیم وەک صدیق …

بتصرف يسير .
June 15, 2026 444 1