کاتێک کەسێک خەونێکی ناخۆش (پێچەوانەی ئارەزووی خۆی) دەبینێت، پێویستە ئەم کارانە بکات:
١. پەنا بەخوا بگرێت لە شەڕ و خراپەی خەونەکە.
٢. سێ جار تف بکات (بەبێ ئاو) بەلای چەپیدا و پەنا بەخوا بگرێت لە شەیتان.
٣. شوێنی نوستنەکەی بگۆڕێت (بکەوێتە سەر لایەکەی تری جەستەی).
٤. بەدوای کەسێکدا نەگەڕێت بۆ ئەوەی خەونەکەی بۆ لێکبداتەوە.
٥. هەستێت و نوێژ بکات.
٦. بۆ هیچ کەسێکی باس نەکات.
لە سەحیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووە:
«هەر کەسێک خەونێکی بینی و شتێکی تێدا بوو کە پێی ناخۆش بوو، با بەلای چەپیدا تف بکات (بەبێ ئاو) و پەنا بەخوا بگرێت لە شەیتان، چونکە زیانی پێ ناگەیەنێت، وە با بە هیچ کەسێک نەڵێت».
لە ڕیوایەتێکی تردا هاتووە: «با خۆی وەربگێڕێت لەو لایەی کە لەسەری خەوتبوو».
وە لە ڕیوایەتێکی تریشدا هاتووە: «ئەگەر یەکێکتان شتێکی بینی کە پێی ناخۆش بوو، با هەستێت و نوێژ بکات».