6306. حَدَّثَنَا أَبُو مَعْمَرٍ، حَدَّثَنَا عَبْدُ الوَارِثِ، حَدَّثَنَا الحُسَيْنُ، حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ بُرَيْدَةَ، قَالَ: حَدَّثَنِي بُشَيْرُ بْنُ كَعْبٍ العَدَوِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنِي شَدَّادُ بْنُ أَوْسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: سَيِّدُ الِاسْتِغْفَارِ أَنْ تَقُولَ: اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ قَالَ: «وَمَنْ قَالَهَا مِنَ النَّهَارِ مُوقِنًا بِهَا، فَمَاتَ مِنْ يَوْمِهِ قَبْلَ أَنْ يُمْسِيَ، فَهُوَ مِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ، وَمَنْ قَالَهَا مِنَ اللَّيْلِ وَهُوَ مُوقِنٌ بِهَا، فَمَاتَ قَبْلَ أَنْ يُصْبِحَ، فَهُوَ مِنْ أَهْلِ الجَنَّةِ»
لە هاوەڵی بەڕێز شەداد کوڕی ئەوس الله لێی ڕازی بێت لە پێغەمبەری خوداوە ﷺ دەفەرموێت:
گەورەی داوای لێخۆشبوونکردنەکان ئەمەیە کە بڵێیت:
اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ.
خودایە تۆ پەروردگاری منی و هیچ پەرستراوێک نییە بە حەق جگە لە تۆ، تۆ منت دروستکردووە و من بەندەی تۆم، و تا توانام هەبێت لەسەر پەیمان و بەڵێنەکەی تۆم. پەنات پێدەگرم لە خراپەی ئەوەی ئەنجامم داوە، دان بە بەخشندەیی و نیعمەتەکانتدا دەنێم بەسەرمەوە و دان بە گوناهەکانمدا دەنێم، کەواتە لێم خۆش ببە، چونکە بەڕاستی هیچ کەسێک لە گوناهەکان خۆش نابێت جگە لە تۆ.
وە فەرمووی: هەر کەسێک ئەمە لە ڕۆژدا بڵیت بە بیروباوەڕ و یەقینەوە، ئینجا لەو ڕۆژەیدا بمرێت پێش ئەوەی بگاتە شەوەکەی، ئەوا ئەو کەسە لە خەڵکی بەهەشتە، وە هەرکەسێکیش ئەمە لە شەودا بڵێت بە بیروباوەڕ و یەقینەوە، ئینجا لەو شەوەدا بمرێت پێش ئەوەی ڕۆژ بکاتەوە ئەوا ئەو کەسە لە خەڵکی بەهەشتە.
صحیح البخاري: كِتَابُ الدَّعَوَاتِ
بَابُ أَفْضَلِ الِاسْتِغْفَارِ
5July 29, 2026 222 3