رۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵی ئەمەریكی باس لەوە دەكات، فەرماندەكانی سوپای پاسدارانی ئێران زیاتر بەرەو ئاراستەی جەنگ دەچن، لە كاتێكدا سەركردەكانی تر پێشبینی دەكەن تەنیا پێنج مانگی تر وڵاتەكەیان خۆ ڕابگرێت.
ئەمڕۆ شەموو پێنجی ئەیلوول، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵی ئەمەریكی باس لەوە دەكات، دوای دیارنەمانی رابەری باڵای ئێران، دەسەڵاتی راستەقینەی ئێران بە دەست سوپای پاسدارانی ئێرانەوەیە، ئەوانیش زیاتر بەرەو بەسەربازكردنی كۆمەڵگە دەچن و لەگەڵ شەڕدان.
كەچی سەركردەكانی تر بەگوێرەی زانیارییەكانی وۆڵ ستریت جورناڵ پێشبینی دەكەن، تەنیا پێنج مانگ خۆیان رابگرن. رۆژنامە ئەمەریكییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە بە خراپی بەسەر خۆی شكایەوە.
وۆڵ ستریت بە كورتی وەسفی ئێران دەكات و دەڵێ، "ئابوورییەكەی زیاتر بەرەو لاوازی دەچێت، كەچی سەركردەكانی پارێزگاری لە توانای سەركوتكاری دەكەن"

1
1