گرنگ: post #2257 — TG.ME

بڕیارە سبەی یەکشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق جارێکی دیکە دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەهۆی پشووی کۆتایی هەفتەوە، پرۆسەکە بەتەواوی وەستاوە و هیچ بڕە پارەیەک لە بانکەکانی ڕافیدەین، ڕەشید و تی بی ئای بۆ هەژماری مووچەخۆران نەنێردراوە سبەی زۆربەی ئەو فەرمانبەرانەی لە وەزارەتەکانی پیشەسازی، تەندروستی، کارەبا، ڕۆشنبیری، خوێندنی باڵا، دارایی، پەروەردە، کە تائێستا مووچەی مانگی هەشتیان وەرنەگرتووە پارەیان بۆ خەرج دەکرێت، چونکە دابەشکردنەکەی ئەم مانگە هاوشێوەی هەردوو مانگی ڕابردوو لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییەکانە نەک وەزارەت، بەو مانایەی هەر کاتێک پارە هەبوو و کۆکرایەوە بەپێی ژمارەی بەڕێوەبەرایەتییەکان دابەش دەکرێت. وا بڕیارە هەر سبەی تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی نەوت و چەند وەزارەتێکی دیکە بکرێت، هەروەها فەرمانگەی ژمێریاری بودجە لە وەزارەتی دارایی خشتەیەکی داناوە، بەپێی خشتەكە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە شایستەی دارایی هەموو فەرمانبەرانی کەرتی گشتی خەرج دەكرێت. سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش، لە مانگەكانی ڕابردوو، دوای تەواوبوونی مووچەی فەرمانبەرانی