💊 گرووپی دەرمان: دژە ترشەڵۆکەکان (Antacids)
🟣 نموونەی دەرمانەکان:
1️⃣ Rennie®
🔹 پێکهاتە: کالسیۆم کاربۆنات + مەگنیزیۆم کاربۆنات
(Calcium Carbonate + Magnesium Carbonate)
2️⃣ Gaviscon®
🔹 پێکهاتە: سۆدیۆم ئەلجینات + کالسیۆم کاربۆنات + سۆدیۆم بایکاربۆنات
(Sodium Alginate + Calcium Carbonate + Sodium Bicarbonate)
3️⃣ Maalox®
🔹 پێکهاتە: ئالۆمینیۆم هێدرۆکساید + مەگنیزیۆم هێدرۆکساید
(Aluminium Hydroxide + Magnesium Hydroxide)
4️⃣ Maalox Plus®
🔹 پێکهاتە: ئالۆمینیۆم هێدرۆکساید + مەگنیزیۆم هێدرۆکساید + سیمێتیکۆن
(Aluminium Hydroxide + Magnesium Hydroxide + Simethicone)
5️⃣ ENO®
🔹 پێکهاتە: سۆدیۆم بایکاربۆنات + سیتریک ئاسید + تارتاریک ئاسید
*(Sodium Bicarbonate + Citric Acid + Tartaric Acid)
🟣 شێوازی کارکردن (Mechanism of Action):
دژە ترشەڵۆکەکان ئاوێتەی تفتین (Alkaline) کە ترشەڵۆکی گەدە هاوسەنگ دەکەنەوە (Neutralize) و ڕێگری دەکەن لە گۆڕانی پێپسینۆجین بۆ پێپسین لە گەدەدا.
🔶 جۆرەکانی ئاوێتەکە:
1️⃣ ئاوێتەکانی ئالۆمینیۆم (Aluminium compounds)
2️⃣ ئاوێتەکانی مەگنیزیۆم (Magnesium compounds)
3️⃣ ئاوێتەی کالسیۆم (Calcium compound)
4️⃣ سۆدیۆم بیکاربۆنات (Sodium bicarbonate)
🟣 بەکارهێنانەکان (Indications):
🔺 بۆ چارەسەری دڵەکزێ و سووتانەوەی سنگ (Heartburn).
🔺 بۆ کەمکردنەوەی ترشێتی و قورسبوونی گەدە دوای خواردن (Indigestion).
🔺 بۆ کەمکردنەوەی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ قوڕگ (GERD).
🔺 بەکارهێنانی وەک یاریدەدەر بۆ ساڕێژبوونی برینی گەدە (Peptic ulcer).
🟣 کاریگەرییە لاوەکییەکان (Adverse/Side Effects):
◽️ کەمیی پۆتاسیۆم لە خوێندا (Hypokalemia)
◽️ سەرئێشە
◽️ دڵتێکەڵهاتن
◽️ ڕشانەوە
◽️ سکچوون : ئاوێتەی مەگنیزیۆم هێدرۆکساید ئاو دەهێڵێتەوە کە دەبێتە هۆی سکچوون.
◽️ قەبزی (Constipation): بەهۆی ئاوێتەی ئالۆمینیۆمەوە.
(کاریگەرییە لاوەکییەکان بەپێی جۆری ئاوێتەکە دەگۆڕێن).
🟣 🚫 بۆ کێ بەکارناهێت؟ (Contraindications):
⛔️ هەستیاریی زۆر بە دەرمانەکە (Hypersensitivity).
⛔️ دووگیانی و شیردانی سروشتی (Pregnancy and lactation).
⚡️ ئاگاداربە لەم بارودۆخانەدا (Caution):
⚠️ تێکچوونی هاوسەنگیی ئەلیکترۆلایتەکان (Electrolyte imbalance).
⚠️ تێکچوونی کارکردنی گورچیلە (Renal dysfunction).
🟣 کارلێکی دەرمانی (Drug Interactions):🌸 بەهیوای سوود 🌸
🔺 دۆکسایسایکلین و سیپرۆفلۆکساسین (Doxycycline & Ciprofloxacin): دژەترشەڵۆکەکانی ئالۆمینیۆم، مەگنیزیۆم و کالسیۆم دەکرێت هەڵمژینی ئەم ئەنتیبیۆتیکانە کەم بکەنەوە و کاریگەرییان لاواز بکەن.
🔺 ئاسن و ڤیتامینەکان (Iron & Multivitamins): دژەترشەڵۆکەکان دەکرێت هەڵمژینی ئاسن و هەندێک ماددەی ناو ڤیتامینەکان کەم بکەنەوە.
🔺 ئیسۆنیازاید (Isoniazid) و دیگۆکسین (Digoxin): دەکرێت دژەترشەڵۆکەکان هەڵمژینیان کەم بکەنەوە و کاریگەریی دەرمانەکە بگۆڕن.
🔺 لێڤۆدۆپا (Levodopa)و هەندێک دەرمانی تر: دژەترشەڵۆکەکان دەکرێت هەڵمژین یان ئاستی خوێنی ئەم دەرمانانە بگۆڕن.
🔺 ئاسپرین (Aspirin): دژەترشەڵۆکەکانی ئالۆمینیۆم و مەگنیزیۆم دەکرێت هەڵمژینی ئاسپرین کەم بکەنەوە.
⚠️ تێبینی: دژەترشەڵۆکەکان دەکرێت هەڵمژینی هەندێک دەرمانی تر کەم بکەنەوە؛ بۆیە زۆرجار پێویستە لەگەڵ دەرمانی تر لانیکەم ٢ کاتژمێر جیا بدرێن. بۆ هەندێک دەرمان، وەک Doxycycline، جیاوازیی کاتژمێرەکان دەکرێت زیاتر بێت؛ هەمیشە ڕێنمایی پزیشک یان دەرمانساز پەیڕەو بکە.
🟣👨⚕️ هەڵسەنگاندن / تێبینییە پەرستارییەکان / ئاگادارکردنەوەی نەخۆش:
✅ پشکنین بۆ کارلێککردنی دەرمانەکان و ڕێگرییەکانی بەکارهێنان بپشکنە.
✅ چاودێریی ئاستی ئەلیکترۆلایتەکان بکە.
✅ چاودێریی بەرزبوونەوەی مەگنیزیۆم بکە (Hypermagnesemia)؛ دژە ترشەڵۆکەکانی مەگنیزیۆمیان تێدایە بە وریاییەوە بەکاربهێنرێن.
✅ ڕێنمایی نەخۆش بکە حەپەکە بە تەواوی بمژێت/بجوێت و دواتر پەرداخێک ئاوی لەگەڵ بخواتەوە.
✅ دەرمانی دژە ترشەڵۆک جیا لە دەرمانەکانی تر بدرێت (١ تا ٢ کاتژمێر نێوانیان بێت) بۆ دڵنیاوبوونەوە لە هەڵمژینی گونجاوی دەرمانەکانی تر.
✅ پێش ڕشتنی دەرمانی شل (Liquid)، بە باشی ڕاوەشێنرێت.
https://t.me/ferbundarman














