هەموو ئەوانەی کە بانگەشەی مەولود دەکەن، هیچ یەکێکیان بەقەد کەسێکی زۆر ئاسایی « سەلەفی »، لەخەمی میراتەکەی پێغەمبەرمان نیە، ئەمەش زۆر بەڕوونی دیار و ئاشکرایە بفەرموو :
- کام لەم کەسانەی بانگەشەی مەولود دەکەن لەخەمی ئەم دینەن وەکو سەلەفیەکان ؟
- کام لەم کەسانەی کە بانگەشەی مەولود دەکەن وەک سەلەفیەکان هەموو ڕۆژانێکی هەینی صڵاوات لەکەناڵەکانی بڵاو دەکەنەوە ؟
- کام لەم کەسانەی کە بانگەشەی مەولود دەکەن وەک سەلەفیەکان سوڕەتی « الکهف » لەشەو و ڕۆژی هەینی لەکەناڵەکان تیلیگرام بڵاو دەکەنەوە ؟
- کام لەم کەسانەی کە بانگەشەی مەولود دەکەن وەک سەلەفیەکان خەڵک بەئاگا دەهێننەوە لەڕۆژووی ڕۆژی دووشەممە و پێنج شەممە ؟
- کام لەم کەسانەی کە بانگەشەی مەولود دەکەن وەک سەلەفیەکان خەڵک بەئاگا دەهێننەوە لەحەڕامەکان ؟
- کام لەم کەسانەی کە بانگەشەی مەولود دەکەن وەک سەلەفیەکان خەمخۆری خەڵکیانە و ئاگاداریان دەکەنەوە لەوەرزەکانی عیبادەت کردن ؟.

