🔸لە سەرەتادا دەمانەوێت بڵێین کە هەر چوار هەڤاڵمان بە پێشەنگایەتیی فەرماندەی هێژا ئارژین گارزان بۆ ئەوەی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بە گەلی ناوچەکە بناسێنن، شەو و ڕۆژ بە ڕوحێکی ئاپۆیی بێهاوتا خۆیان کردە دەنگی ئەو گەلەی کە هەموو ڕۆژێک ستەم، داگیرکاری، و دەستدرێژی بەسەردا دەسەپێندرێت. بە ژیان و کارکردنی خۆیان بوونە نموونەی ڕێهەڤاڵێتیی ڕاستەقینە بۆ ئەو گەلەی کە هەمیشە تێدەکۆشێت و هیچ زەحمەتییەک ناناسێت. بوونە ئەو حەقیقەتە بێدواییەی کە هێڵی ژنی ئازاد دەکاتە مزگێنیی ئازادی و دەیکاتە دیاری بۆ مرۆڤایەتی. بۆ ئەوەی درێژە بە ڕوحی شۆڕشی ‘ژن ژیان ئازادی’ بدەن، لە کەسایەتیی هەڤاڵ ئارژین و جیهاندا بوونە پێشەنگی ئەم شۆڕشە.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی هەڤاڵەکانمان؛
ناو و پاشناو: زارین ئاکباش
ناسناو: ئارژین گارزان
شوێنی لەدایکبوون: تەتوان
ڕێکەوت و شوێنی شەهیدبوون: ٢٨-٦-٢٠٢٦ مەهاباد
Forwarded fromPJAK MEDIA CENTER مرکز رسانەای پژاک

22
2
2
1July 4, 2026 4.6K 1