سەعدی کوڕی مەعاز» - خودای لێ رازی بێ ـ 1- کاتێک مسوڵمان بوو تەمەنی ۳۰… — 🌹 دین و ژین 🌹 — TG.ME

«سەعدی کوڕی مەعاز» - خودای لێ رازی بێ ـ

1- کاتێک مسوڵمان بوو تەمەنی ۳۰ ساڵ بوو.
2- کاتێک کۆچی دوایی کرد تەمەنی ۳۶ ساڵ بوو.
3- تەنها شەش ساڵ بە مسوڵمانی ژیا
4- بەڵام عەڕشی خودا بۆ مەرگی ئەو وەلەرزین کەوت.
پێغەمبەری خوا - دروود و سڵاوی خودای لێ بێ ـ فەرمووی:
«عەرشی خودای مێهرەبان بۆ مەرگی سەعدی کوڕی مەعاز وەلەرزین کەوت.»

5- هەروەها لەبارەی بەخاک ئەسپاردنی دا پێغەمبەر فەرمووی:
«حەفتا هەزار فریشتە بۆ بەڕی کردنی جەنازەی سەعدی کوڕی مەعاز دابەزین..»

6- هەروەها لەبارەی نێو گۆڕی ئەو دا خۆشەویستمان- دروود و سڵاوی خوای لێ بێ - فەرمووی:
«ئەگەر تەنیا یەک کەس لە گۆڕەوشاری قەبر رزگاری هاتبا؛ ئەوە سەعدی کوڕی مەعاز رزگاری دەبوو.»

7- هەروەها پێغەمبەر لە دووری ئەو دەگریا و دەیفەرموو:
«سەعد ئەو بەندە ساڵحە بوو کە عەرشی بۆ هاتە لەرزین »

بڕوانە! تەنیا شەش ساڵ...
بەڵام شەش ساڵی پڕ لە ڕاستی و ئیخلاس پیاوێکی درووست کرد ئاسمان بۆ مردنی وەلەرزە کەوت...

یا رەببی خودایە! ئیمانێک وەکوو ئیمانی ئەومان پێ ببەخشە، و ئیخلاسێک وەکوو ئیخلاسی ئەومان پێ ببەخشە، ئیلاهی! خۆشەویستیەک بۆ خۆت و بۆ پێغەمبەرکەت وەکوو خۆشەویستی سەعدمان پێ ببەخشە... ئامین یا رەببەلعالەمین

گواستنەوە و وەرگێڕانی: ئەمیر خالیدی
❤20
December 13, 2025 971 13