فێربونی دەرمان: post #139 — TG.ME

«خولی فیقهی پزیشکی» م.سەردەم دەرباز بۆ قوتابییان و پزیشکان و کارمەندە بەڕێزەکانی بواری تەندروستی، خوێندکارانی زانستە شەرعییەکان. شاراوە نییە لێتان کە بابەتە پزیشکییەکان بە سەرجەم لق و بەشەکانییەوە لە پێشکەوتن و گۆڕانی بەردەوامدان، ڕۆژانە لە میانەی خوێندن و کاردا ڕووبەڕووی چەندین پرس و بابەت دەبینەوە کە پێویستیان بە بەرچاوڕوونیی شەرعی هەیە و ئاگادارنەبوون لە حوکمیان دەمانخاتە بەردەم مەترسی و بەرپرسیارێتیی دونیایی و قیامەتیی گەورەوە. لە سۆنگەی هەستکردن بەم بەرپرسیارییەتییەوە «ڕێکخراوی هاوسەنگ» هەڵدەستێت بە ڕاگەیاندنی خولێکی ئۆنلاین، کە تێیدا کتێبی (بابەتگەلێک لە فیقهی پزیشکی) دانراوی (د. محمد فەرەحات) شرۆڤە و شەرحێکی تێر و تەسەلی بۆ دەکرێت لەلایەن (م. سەردەم دەرباز)‍ەوە. تێبینی: ١- خولەکە بە زمانێکی سەردەمییانە و پزیشکییانە دەبێت و، لە پاڵ دەستەواژە شەرعییەکان، ئاماژە بە گشت تێرمە پزیشکییەکانیش دەکرێت بۆ بەرچاوڕوونیی تەواوەتی. ٢- خولەکە سەرجەم بابەتە هەستیار و بەناوبانگەکانی فیقهی پزیشکی لەخۆدەگرێت. ٣- خولەکە بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت. ٤- خولەکە لە ٢٠-١-٢٠٢٦ دەستپێدەکات و ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت، لە هەر هەفتەیەکدا دوو وانە دەخوێندرێت. ٥- لە کۆتایی خولەکەدا تاقیکردنەوە بە شێوازی ئۆنلاین دەکرێت. بڕوانامە دەدرێت بەوانەی نمرەی سەروو ٦۰ بەدەستدەهێنن و، یەکەمەکان خەڵاتی شایستە دەکرێن؛ خەڵاتەکان بریتیین لە: ٥ گەشتی عومڕە🕋 ٥ تابلێت ١٥ بیستۆکی پزیشکی🩺 بێگومان بەشداریکردن بەخۆڕاییە!😌 هەر ئێستا پەلە بکە و بەشدار بە... بۆ بەشداریکردن جۆینی چانێڵی تیلیگرامی هاوسەنگ بکەن: https://t.me/hawsang_org - وانەکان دواتر هەر لەم چانێڵە دادەنرێن، پشت بەخودا دواتر ڕونکردنەوەی زیاتر دادەنرێت و خشتەی وانەکانیش دەنێردرێت. - بۆ دەستخستنی پڕۆگرامی خولەکە (کتێبی بابەتگەلێک لەفیقهی پزیشکی) سەردانی لقەکانی کتێبخانەی تەفسیر بکەن، یان لەڕێگەی پەیجی کتێبخانەی تەفسیرەوە داوای کتێبەکە بکەن. بۆ هەر پرسیارێک نامە بنێرن بۆ: @Hawsang_Q

January 25, 2026 3.3K 17