حەزم دەکرد بێدەنگ بم، بەڵام لەوە دەچێ کەڵکی بێدەنگی نەمابێ.
فەرموو:
١ـ کۆمەڵێ موچەخۆری زوڵملێکراو داوای ئەوەیان دەکرد موچەکانیان بخرێتە سەر بەغداد، ئەوانە جاش و خۆفرۆش بوون؟!
نا، چونکە دەزانی دەسەڵاتی کوردی لێرە چ غەدر و زوڵمێکی گەورەیان لێدەکات.
کەوابوو: هەر کەس گوتی: (کوردەکانی سوریا با سەر بە دیمەشق بن)
مەرج نییە جاش و خۆفرۆش بێ، بەڵکو ڕەنگە بزانێ کۆمەڵێ چەتە و هەرچی و پەرچی بەناوی کوردایەتییەوە چی بەسەر کورد دەهێنن.
٢ـ هەیە حیزبەکەی بەعسی هێناوە بۆ هەولێر، ئەوەی دیکە کەرکوکی بە دیاری داوەتە قاسم سولەیمانی، منیش هیچ کامیانم نەکردووە و جاشیش دەرچووم!!!
٣ـ هەیە دامەزرانی دەست بکەوێ لە حەشدی شەعبی، ئامادەیە دەفتەرێک بەرتیل بدات، کەچی من جاشم!
٤ـ وادابنێ تۆ دەسەڵاتداری کەرکوکی (کە شارێکی کوردی ڕەسەنە)، قبوڵ دەکەیت کۆمەڵێ میلیشیای عەرەبی بێدینی چەپ دەست بەسەر دوو سێ گەڕەکی شاردا بگرن، و عەرزی عەزەڵاتی تێدا بکەن؟
ئەی بۆ لە حەلەب ئەمە قبوڵ بکرێ؟!
٥ـ پەکەکە و کلکەکانی ئەگەر ناسیۆنالیست بن (یانی: هەڵگری بیری نەتەوەیی بن، و کوردایەتی لەپێش هەموو شتێکەوە دابنێن) پێویستە مامۆستا کرێکاریان لە ئیمانوێل ماکرۆن خۆشتربوێ (چونکە یەکەمیان کوردە و پێویستە گەورەتر سەیری بکەن)، پێکەنینت بەو قسە نایەت؟!
ئەو کە تینوی خوێنی سەری هەموو کوردێکی موسوڵمانی ڕەسەنە، ئیتر کوردایەتی چی و شتی چی؟
٦ـ ئەوە مێژووی هاوچەرخی کورد، مەوقیفێکم پێبڵێ تێیدا پەکەکە کوردی ڕزگار کردبێ؟
کەی هاتن بەدەمتەوە؟
لە ئاگر؟ لە لافاو؟ لە دەربەدەری؟ لە بێ موچەیی؟
هەبوو 100 دەفتەر بنێرن بۆ دورزییە کوردکوژەکانی سوریا، بەڵام نەبوو فلسێک بنێرن بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ؟!
٧ـ لەوەتەی بەبیرم دێ پەکەکە و کلکەکانیم هەر لە سەنگەری ئەمریکا و ئیسرائیلدا بینیوە (مەزڵوم عەبدی کوێر ببوو و ئەو هەموو منداڵە سوتێندراوەی غەززەی نەبینی؟!)، هەر گاڵتە و سوکایەتیم لێبینیون بە خوا و پێغەمبەری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ و شەریعەتەکانی دین (دوێنێ گروپێکی هونەریان لە زانکۆی ئەمریکی گاڵتەی بە نیقاب کرد، لە پاڵ ملیۆنێ وێنەی دڕاندنی قوڕئان و گاڵتەکردن بە نوێژ)، ڕۆژێ پاڵیان بە من نەداوە و نەهاتونەتە سەنگەرم، تا منیش لە سەنگەریان بم و یارمەتیان بدەم.
٨ـ ئەوان هەر ڕوویان لە ئەمریکا و فەڕەنسا و ئیسرائیل بووە، تکامان وایە دۆستان و هاوڕێیانیان بچن بەدەمیانەوە (کە ناچن، ئەمڕۆ واقعێکی سیاسی دیکەیە، و ترەمپ بەرژەوەندی گەورەتری خۆی ناکاتە قوربانی گوپی خڕی مەزڵوم عەبدی).
٩ـ هیچ کەس بە قەد موسوڵمانی کورد شانازی بە شار و وڵات و زمان و بەرگی خۆیەوە ناکات، ئێمە مافی موجامەلەی کوردایەتیمان بەسەر خەڵکەوە هەیە.
ئێمە کوردکوژ نین، خاکفرۆش نین، کوردمان برسی نەکردووە، مێژووی کورد هی ئێمەیە، پیاوانی گەورەی کورد لە ئێمەن.
١٠ـ هەر کات سەرچاوەی گەورەی هەواڵەکانت ڕاگەیاندنی کوردی بوو، ئەوا بزانن مێشکت کراوەتە زبڵدان، و هەرچی پۆخڵەوات هەیە بۆیان کۆکردوویەوە.
هەردوولاش بابەتەکە یەکجار ئەوەندە گەورە وەرمەگرن، تا ئێستا هەر دوو سێ گەڕەکی شاری حەلەبە، و گومانم هەیە لە ئێستادا ئیشەکە بگاتە مریشکە ڕەشە.
سەردەم دەرباز
Forwarded fromتێڕامان

4January 9, 2026 391 1