بەیاننامەی مامۆستایان و بانگەوازکارانی کورد لەبەریتانیا بسم الله… — پێشمەرگەی ئیسلام - بزاڤ — TG.ME

بەیاننامەی مامۆستایان و بانگەوازکارانی کورد لەبەریتانیا

بسم الله الرحمن الرحيم
{ما من عبدٍ يعينُ عبدًا في موطِنِ ينتقَصُ فيهِ من عرضِهِ وينتهكُ فيهِ من حرمتِهِ إلا أعانَهُ اللَّهُ في موطِنٍ يحبُّ أن يُعينَهُ فيهِ}.
خوشکان و برایانی ئیماندار؛ خەمخۆران و دڵسۆزانی بانگەواز، شوێنکەوتووان و پەیڕەوکارانی ئیسلام، بەرهەڵستکارانی زوڵم و نادادپەروەری، السلام عليكم ورحمة الله وبركاته..
هەروەك ئاشکرایە لای هەمووان کە ئەم ئیسلامە لەسەر دەست و شان و مەچەکی کۆمەڵێک پیاوو مەردی دنیانەویست، کیشوەرو ئۆقیانووسەکانی سەرجەم ئەم سەرزەمینەی تێپەڕاندووەو پەیامی ئەم ئیسلامە بەتەواوی جیهاندا بڵاوبۆتەوە، سوپاسگوزارانە، ئێمەی میللەتی کوردیش لەم نیعمەتی ئیسلامە بێبەشنەبووین و لەتاریکیی شیرك و زوڵم هەرزوو وەدەریناوین، وە بەفەزڵی پەروەردگار میللەتی کورد سەلاحەدینێكیان تێداهەڵکەوت، کە بووە سونبولی گەڕانەوەی عیززەت بۆ هەموو ئوممەتی ئیسلامی و جێگەی شانازیی ئەم میللەتە بێنازەیە، مێژووی ئیسلامی شاهیدیدەری بەڕێکردنی کاروانێکی دوورو درێژی پڕ سەروەری و خەمخۆری و ئیسلامدۆستیی میللەتی کورد بووەو میللەتی کورد ئێستایشی لەگەڵدابێت قەرزداری زۆرێك لەو کەڵە پیاوانەیە، کە بەتەمەن و گیان و خۆساغکردنەوەیان بۆ قیامەت، پانتاییەکی فراوانی کاری بانگەوازکردنیان بۆ کوردستان فەراهەمکردووەو لەم کاروانی ئیسلامویستییە دانەبڕاون، ئاشکرایە یەکێك لەو کەڵەپیاوانەی کە مەشخەڵی گڕدانەوەی بزاڤی ئیسلامی گەڕاندەوە ناو ئومێدە خامۆشکراوەکانی کوردو کڵپەی هەڵسانەوە سەرپێی ئوممەتی لەناو دڵی گەنجانی کورددا جۆشدا، جەنابی مامۆستا کرێکار بوو، کە بە "ژانی بوون" تروسکەی هیوای لەدایکبوونی سوپایەك لەگەنجی دەست بەدەستنوێژی خستە ناو گۆڕەپانی بانگەوازو کاری پێکەوەیی، بەدرێژایی تەمەنی باوکێك بووە بۆ هەتیوان و چاوساغێك بووە بۆ ڕێبوارانی حەقیقەت و قەڵەمێك بووە بۆ نووسینەوەی مێژووی ئیسلامی و ئومێدێك بووە بۆ هەمووان، بۆیە وەکو وەفایەك بۆ هەوڵ و ماندووبوونی ئەم مامۆستا زوڵملێکراوە ماندوویینەناسەو بۆ پشتیوانیلێکردنی لەدژی زوڵمی زیندانیکردنی بەناحەق و مەحرومکردنیان لەمافە سەرەتاییەکانی ژیانی ناو زیندانی و بەخشینی ئاهێکی ئاسوودانە بەخێزان و بنەماڵە و خۆشەویستانی ئەم کەڵەپیاوە، پێویستە هەمووان هەڵوێستی جوامێریی خۆمانمان هەبێت و شوێن دەستمان دیاربێت، بۆ ئەم مەبەستەیش ئێمە وەکو مامۆستایان و بانگەوازکارانی کورد لەبەریتانیا، بەئەرکێکی ئیمانی و مرۆیی و ئەخلاقی سەرشانی خۆمانی ئەزانین کە لەخۆپیشاندانی ڕۆژی هەینی مێژووی (١٢/١٢/٢٠٢٥ز)دا لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لەلەندەن ڕۆڵی بەرچاومان هەبێت و بەئەمەکەوە لەسەنگەری پشتیوانیی ئەم مامۆستا بەڕێزەدا بۆ چەند ساتێك {أضعف الايمان}انه لەو ڕۆژەدا ئامادەبین، وە خوازیارین لەتەواوی خەمخۆرانی دادپەروەری و مرۆڤدۆستان و ئیمانداران، ئەوەی لەدەستیاندێت درێغینەکەن بۆ گشتگیرکردنی خۆپیشاندانەکە، وەك خستنە سەرخەتی سیاسەتوانان، چالاکوانانی مەدەنی، میدیاکاران، تەواوی توێژو چینەکانی کۆمەڵگە، ڕەوەندی ئیسلامی و نائیسلامی و بەشداریپێکردنیان لەم خۆپیشاندانەدا، تا بتوانرێ زۆرترین کاریگەریی ئەرێنی بۆ سەر ڕەوشی مامۆستا مسۆگەربکرێ. خوای گەورە بەڕەحمەتی خۆی تەواوی کەرب و ناڕەحەتییەکان لەسەر ئەم مامۆستا زوڵملێکراوە هەڵبگرێت. اللهم آمين، والله من وراء القصد، والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته.

+ مامۆستایان و بانگەوازکارانی کورد لەبەریتانیا
جەمادی دووەمی (١٤٤٧)ی کۆچی.
❤6
December 12, 2025 412
بەیاننامەی مامۆستایان و بانگەوازکارانی کورد لەبەریتانیا بسم الله… — پێشمەرگەی ئیسلام - بزاڤ — TG.ME