لە شتە عەجیبەکانی دیکە کە دائیم بە دۆستانی خۆمی دەڵێم ئەوەیە، کە تۆزێ… — رِوَاقُ الشَّافعيّة‌ — TG.ME

"لە شتە عەجیبەکانی دیکە کە دائیم بە دۆستانی خۆمی دەڵێم ئەوەیە، کە تۆزێ خاتری ئیمامە موجتەهیدەکان بگرن.

یانی ماقول نییە کیباری فوقەها عادەتەن لە تەمەنی 40_50 ساڵی دەبوونە موجتەهید، ئێسا لای ئێمە خەڵک لە خوار هەژدە و بیست و سیەکان ئەبێت بە موجتەهید..!! یانی شتێک خاتری ئیمامی مالک و ئەوان بگرن کە تا 40 ساڵی نەدەچوونە پلەی ئیجتهاد..!

هەر ئەبن بە موجتەهید یەک تۆز لەسەرخۆتر ببن،  یانی پلەی ئیجتهاد هەر ئەچنە ناوی لە چل و پەنجاکان لەناو شەرحی توحفە و موغنی و موحەلا و ئیستزکار و موناقەشەکردنی فحولی ئسوڵییەکان بچنە ناوی جوانە


بەس ئیجتهاد لەمەتنی بچووک و لە تەهارە جوان نیە، لە موناقەشەی کیباری فوقەها لە گەورەترین کتێبەکانیان و قورسترین مەسائلەکانیان جوانە."
September 3, 2026 780 11