پلەکانی موجتەهیدەکانی شەرع.
"لای ئێمە ئێستا موجتەهیدی مەزهەب و فەتواش نەماوە، یانی خەڵکی خۆی بەکەم ئەبینێ لە پلەی ئەسحابی وجوە بێت!!، یەکسەر موجتەهیدی موتڵەق.
دائیم بە دۆستانیشم ئەڵێم، سەرەتا پێمان نیشان بەن بە بەرهەمە زانستیەکانتان کە گەشتونەتە پلەی موجتەهیدی فەتوا و تەرجیحی وجوه، ئنجا دواتر بگەنە پلەی مجتهیدی موتڵەق، مەنتیقیە ئەو قسەیە وایە؟.
یانی شێخ محمد سالم بحیری مقلیدە خاوەنی حاشیەی موغنییە کە سەری ئەهلی میسڕی پێ بەرز کردووەتەوە و بەرهەمێکە هەموو فەقیهێک لە عالمی ئیسلامی چاوەڕێی ئەکات، ئێمە ماشەڵا ئەم هەموو مجتهیدە موتڵەقەمان هەیە، لە پێشانگای قاهیرە، دوو بەرهەممان نییە سەری کوردی پێ بەرز بکەینەوە.، ئێ مەعقولە ئەم هەموو موجتەهیدە هێندەی موقەلیدیک بەرهەمی بەرزیان نەبێت لە فقه؟!
کەواتە خەلەلێکی گەورە هەیە لە بینینی ئێمە بۆ مەرتەبەکانی فوقەها بە حەقیقی، بەڵێ لە تیک تۆک و پەیجەکەی خۆم من موجتەهیدم بەڵام بێتە سەر ساحەی حەقیقی عیلم و پێوانە بکرێت بەرهەمە زانستیەکانم لەگەڵ فحولی فوقەها بەدرێژایی دە قەڕن، ئەبینم پلەی من زۆر نزمترە لەوەی بیرم لێ کردووەتەوە."
September 3, 2026 665 8