BAZ PLUS: post #30678 — TG.ME

Forwarded fromBABaz باز

🚨 باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا: داوا له‌ هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین ناوچه‌كه‌ جێبهێڵن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەکەی لە هەولێر هۆشدارییەکی نوێیان بڵاوکردەوە و داوایان لە هاوڵاتییانی ئەمریکی کرد وشیار بن و ئامادەی جێهێشتنی عێراق و ناوچەکە بن، بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە هۆشدارییەکەدا هاتووە کە ئەگەری ئاڵۆزبوونی دۆخی ئاسایشی و هەروەها هەڵوەشاندنەوە یان سنووردارکردنی هەندێک گەشتی ئاسمانی هەیە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان کراوە بەردەوام ئاگاداری دۆخەکە بن و ئامادەی گەڕانەوە یان جێهێشتنی وڵات بن، ئەگەر پێویست بکات.

August 1, 2026 78