BAZ PLUS: post #30676 — TG.ME

Forwarded fromBABaz باز

🔴 وەزارەتی تەندروستی: پابەندبن بە ڕێنماییەکانی وەرزی گەرما وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێنماییی نوێی بۆ خۆپاراستن لە تیشکی گەرما بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتییان کرد پابەند بن بە ڕێنماییەکان بۆ پاراستنی تەندروستییان. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پێویستە هاووڵاتییان تا ئەو جێیەی دەکرێت لە نێوان کاتژمێر 10:00ی بەیانی تا 5:00ی ئێوارە لە ماڵەوە دەرنەچن. ئەگەر ناچار بوون بۆ چوونە دەرەوە، چەتر، چاویلکەی پاراستنی خۆر و جلوبەرگی ڕەنگی ڕوون بەکاربهێنن. وەزارەت هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، پێویستە لە کاتی گەرمای توند لە ماڵەوە بمێننەوە و بە هیچ شێوەیەک خۆیان نەخەنە مەترسی. لە بواری خواردن و خواردنەوەشدا، وەزارەتی تەندروستیی پێشنیاری کردووە لە گەرمادا لە خواردن و خواردنەوەی گازدار و ساردەمەنییەکان کەم بکەنەوە و بەردەوام ئاو بخۆنەوە، چونکە باشترین ڕێگا بۆ پاراستنی جەستە لە وشکبوونەوەیە.

July 31, 2026 110