چیرۆکی خۆش📔📒🖋: post #630 — TG.ME

چیرۆکی

ژیانی کوڕێکی سەرگەردان


بەشی یەکەم

تێبینی ئەم چیڕۆکە لە ژیانی ڕاستی کەسێکەوە وەرگیراوه وە ناوەکانی نێو ئەم چیرۆکە ناوی خوازراون بۆ ئەوەی ناوی کەسەکە نەشێوێ

سڵاو من کە ئێستا ئەم چیڕۆکە دەنوسمەوە ساڵێ بەسەر روداوەکانی نێو ئەم چیرۆکە تێپەڕێیوە
من ناوم احمدە خەڵکی شاری هەولێرم چیڕۆکی من لە پۆلی دە دەست پێ دەکات من لە بەشی زانستی دەمخوێند کەسێکی باڵا بەرزو گەنمڕەنگی بووم لە مانگی سێی 2022 کچێکم ناسی بەناوی ئەسما کە ساڵ و نیوێک لەمن گەورەتر بوو داوای هاوڕێیەتی لێکردم منیش ڕازی بووم پێی نەک لەبەر ئەوەی کە کچە بەڵکو لەبەر ئەوەی زۆر شەرمن و بەدین دیار بوو بەڵام خۆزگە ڕازی نەبوومایە چونکە گورگێک بو لە پێستی مەڕ هەرچەندە خزمی هاوڕێیەکی باوکیشم بوو ئێهـــ با دەست پێ بکەین من و ئەسما وای لێهات لە هەموو تۆڕێکی کۆمەڵایەتی قسەمان دەکرد لەگەڵ یەکتر ئیدی وای لێهات کەوتینە داوی خۆشەویستی یەک نزیکی شەش مانگ تێپەڕی بەڵام لە دوای ماوەیەک خۆشەویستی نێوانمان کاڵ بوویەوە ووەک هاوڕێیەک ماینەوە لەکاتی وانەو تاقیکردنەوەکان زۆر پشتگیری دەکردم دوای ئەوەی لەگەڵ ئەسما دابڕاین لە سایەی کچێکی هاوپۆلم کە ناوی شەیما بوو کچێکم ناسی ناوی دڵگەش بوو کچێکی جوان و لەسەرخۆ بوو باڵا بەرز بوو وەکو خۆم چاو هەنگوینییەکی کاڵ پاش ماوەیەک لە هاوڕێیەتی داوای خۆشەویستی لێکردم دڵگەش لەلایەن ماڵی پوری سیییحرری لێ کرا بوو ئەوەم دەزانی من وە ئەو شەش مانگ لە خۆم گەورەتر بوو ئەوەشم دەزانی بەڵام چونکە زۆر بەڕەوشت بوو ڕازی بووم دوای ماوەیەک شەیما نامەیەکی بۆ دڵگەش نارد کە من و ئەسماخۆشەویستی یەکین بەڵام ئەو لای شەیما هیچی بەسەر خۆی دا نەهێنا دوای چەند کاتژمێرێک نزیکەی سەد نامەی ناردبوو جگە لە نامە دەنگیەکان و تەلەفۆنەکان کە جوابم دایەوە وەکو بۆمببێک پێم تەقیەوە و شەڕی لەگەڵم کرد بەڵام من هیچ شتێێکم لە شەیما نەپرسیەوە چونکا نەمدەویست شەیما بزانێ لەگەڵ دڵگەش پەیوەندیمان هەیە دڵگەش ئامۆزای شەیما بوو وە براکەی شەیما هاورێم بوو لەگەڵ چەند بنعامێکی دڵگەش کە ئەوانیش هاوڕێم بوون ئیدی کێشەکان دەستی پێکرد لێرەوە تەنیا دوای مانگێ لە خۆشەویستی من هاوڕێیەکم هەبوو ناوی سەعید بوو کە سەبارەت بە دڵگەشی دەزانی ئی دی شەڕەکانی نێوانمان زۆر زیاتر بوو وە ماڵەوەمان زانیان کە پەیوەندیم......

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن

تب/چیرۆکی کوڕێکی ئەندامی گروپ ئیوەیش ئەتوان چیرۆکی خۆتان ناسیاوتان هەر کەس بیت بینێرن بۆم ناوتان پارێزڕاوە
July 25, 2026 477 1