پورم و مێردەکەی ئەم
جارەش هاتن بە شوێنما بەڵام ئەم جارە کە بۆم باسکردن خۆیان بێ نەگیرا دەستیان کرد به گریان مێردەکەی پورم کە ناوی چالاکە وتی ئەمجارە ناهێڵم وا بروا ئەزانی چیەکەی هەڕەشە ئەکەی بڵی کە شکات بکەن من دەجار شکات ئەکەم هەرچی ڕێخراوی مافی ژنان هەیە ئاکاداری ئەکەم هەرچی کەناڵ هەیە پیشانی ئەدەم چیتا لە خۆم و کوڕەکەم کردووە من چەن زیندانی بکرێم ئیوە دوو هێندە منیش تێلم بۆ بەرهەم کرد هەر کە جوابی یاوە ڕێک دەستی کرد بە جنێوو ئەیوت با بێمەوە ڕێک ئەوخنێکێنم منیش دەستم بە قسە هەموویم پێ وت وتم چاوڕێکە بزانە چۆن ڕسوا ئەبن لەبەرچاو خەڵکی کوردستان ناهێڵم بەسەرتانەوە بچێ ئەویش قسەکانی گۆڕا وتی وامەکە با توشی کێشەی زیاتر نەبین وتم ئەگەر تەڵاقم نەیەیت و مناڵەکەم نەیەیتێ سوێن بەخوا لە هەموو دنیایە ئەناسرێیت ئیوە چ جەریمەیەکتان کردووە هەی بێ ئەخلاق چۆن کوڕی خۆت ئاوها لێ ئەکەی سوێن بەخوا هەق بوو هەردووکتان بکوژم وتی ئەسازێین تۆ وامەکە پاشان تەلەفۆنەکەم داخستەوە مێردی پورم تێلی بۆ براکەم کرد و تێی گەیان چی ڕوویداوەڕوویداوە براکەشم بە مالەوەی وتبوو دایکی بەسەزمانم هەر ئەگریا دایکێک کە ئەویش ئو دەردەی منی بینیوە و ژیانی لەگەڵ سەگێکا بەسەر بردووە دواتر ڕۆژ بوەوە بەرهەم و نەرمین وتیان بەس ئەمانە باس نەکەی ئێمە تەواو شکات ناکەین جیاش بەرەوە بەهەرحاڵ من جیا بوومەوە دەستی نەرمین خوای ئەو مناڵە ئێستە چڵک و جەرەعات ئەکا لە ۲۰۱٥ وەتا ئیستە هەر ئەناڵێنی بەدەست برینەکەیەوە تەنانەت بیستمەو ئەڵێن بەرهەم بێزی لێ ئەکاتەوە ناوێری بچێتە لایەوە خوای ئەو مناڵە ئەو ژنەی ڕسوا کرد نەفرەت لە هەرچی ژنە کە سەربە هەوێ شووئەکا و ژیانی خەڵک تێک ئەیا باشە تۆ ئەزانی پیاو جەستە پەرستە بۆ سی بە هەوێ شوو ئەکەن سوو ئەزانی ژیانی خەڵک وێران ئەکەین ڕەبی داوەشێا ئو ژنانەی وائەکەن پاشان لە سایەی کاک چالاکەوە من توانیم هەناسەیەک لەگەڵ فریشتەکەما هەڵمژم کاک چالاک بام حاڵەشەوە وازی لێ نەهێنام ئەیزانی ژنێکی ڕێکو پێکو لە خوا ترسم بە برایەکی وت کە ناوی ئیڤانە یەک لەیەک بە ڕێز تر و چاکترن ئێستە من لەگەڵ ئیڤان زەواجم کردوە بڕوا بکە ئیڤان ساڵێک لە خۆم گەورە ترە بەڵام ئەڵێی خوا بە دیاری بۆی ناردووم ئەوە بۆ چەن ساڵێکە پێکەوین کوڕەکەشم بووبە کوڕی ئەو و خوشکێکیشی بووە بەڕاستی ئێستە هەست بەوا ئەکەم کە غوڵام نیم و ئێستە من دایکی دوو مناڵم و هەروەها خێزانی پیاوێکی زۆر ئاقڵ لە بنەماڵەیەکی موسەقەف و ژیر و بە دین و ئەخلاق بەڵام تا ماوم لە برا و باوکم خۆش نابم وا نەیانهێشت خوێندن تەواوکەم سەرگەردانیان کردم ئێستە کاکە چالاک وەکو کاۆو برا گەورەی منە و ئیڤانیش تا ئێستە هەڵە لە من هەبووێێ لەو نەبووە باشبوو خوا تۆڵەی بۆ کردمەوە بەرهەمیش بەدەست کێشەی ژنەکەیەوە جۆش داماوە ناوێرێ تەڵاقی با لە ترسی براکانی ژنەکە زۆر لەیەک بێزارن سواس بۆ ئەو خوایەی تۆڵەی بۆ کردمەوە ئەو خەسووەشم بووە بە پەن ئەو هەموو زوڵمەی کرد خوا تۆڵەی لێ کردەوە نەرمین خان چونکە وەکو سەگ دڕە خەسووی کردووە بە کارەکەر شەڕی پێ ئەفرۆشێت ژیانی لێ تاڵ کردووە هەمیشە بە ڕێی دکتۆرەوەن بۆ ئەوەی قۆڵی چاک بێتەوە چەن ڕۆژێک پێش ئێستا چووە بۆ ئێران بۆ چارەسەر دەک خوا چاکی بۆ نەکا وا وای لەو کۆرپەیەی من کرد ب تینوێتی و قۆڵ سوتاوی لەبەر خۆر دای نابوو خوا پێی گرت و داوا لە هەموو کچان ئەکەم تا ماون شوو نەکەن سەر بەهەوێ ئەمە چیرۆکەکەی من بوو سپاس بۆ کاکە بڕوایش چیرۆکی منی دانا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم
هاوڕێیان قەت بێ ئومێد مەبن لە خودا الحمداللە
کۆتایی
4February 1, 2026 1.3K