چیرۆکی خۆش📔📒🖋: post #618 — TG.ME

چیرۆکی
لەنیا و بەرهەم

بەشی کۆتایی

ئیتر ئەو ژنەشی هاتە سەر ژنێکی تا بڵێی کەم ئەخڵاق و نەفس نزم بوو هەموو ئیشەکان بە من ئەکران ژنەکە جگەرە کێشیش بوو لە ئاستی مێردەکەما بوو بۆ بێ ئەدەبی ئەو ژنە سنوری خۆی نەئەزانی جاری وا هەبوو ئەیوت خۆ قەحبە نیت بۆ هیلاک بوویت منیش لەبەر ئەوەی نەبێ بە ئاژاوە و کێشەمان لەبەر ئەوەی خۆم و مناڵەکەم سەرگەردان نەبین خۆم ڕاگرت و هیچم نەئەوت بەڵام سوێن بە ئیلاهی ڕقێکی زۆر لە دڵما پەنگی خواردبۆوە هەر ئەوەنە خۆم بسوتێنم و ڕزگارم بێ بەڕاستی ژیانی ئەو کاتەم زۆر بێ مانا بوو بەرچاوت هەوێکەت جنێوت پێبا هەوێکەت ئەمرت بەسەرا بکا ساتێک ڕاوەستە و بیر لەو لەحزەیەی من بکەوەوە ئینجا ئەزانی من خاوەنی چی تەحەمولێکم ڕۆژێک لەبەر دەمەوری بوکی تازە بوو بە شەڕمان مێردەکەم دەری کردم وتی تەواو لێت جیا ئەبمەوە دەری کردم تەلەفۆنم بۆ پور و مێردی پورم کرد هاتن بە شوێنما بەڕاستی مێردی پورم کەسێکی خاوەن ویژدان و کەسێکی مسەقەف و بە ئەخلاق بوو ئەوانەم بو باس کرد وتی شکات بکە قیروسیا لەوەی ماڵی دایکت تەنانەت ببێ بە شەڕیش لەگەڵ ماڵی باوکتا من ناهێڵم بچیتەوە ئەو دۆزەخە کە کەرامەتی تۆ ڕاناگرن ئیتر نزیکەی مانگێکی برد لە مانگی ٤ی ۲۰۱٥ بوو هەمیشە خەمم بوو خوایە ئەبێ ڕۆڵەکەم چی بکات لە ژێر دەستی ئەو کافر ژنە خوایە بە ڕەحمی خۆت بیپارێزی دوای ئەوە براکەم بە دەمانچەوە هاتە سەر ماڵی پورم و منی پەلکێش کرد منیش نەمویست ببمە کێشە بۆ ئەوانیش ڕاستە و ڕاست وتم باشە ئەگەڕێمەوە کە بردمییەوە و کەیشتمه ماڵی بەرهەم خوایە گیان چی ببینم ڕۆڵەکەمیان ئازار دابوو هەر شوێنی نەمابوو بە ساغی ئەو پەپوله نازدارە ئەی هاوار خوایە گیان لە حەوشە ئەگریا فرێیان یابوو سەر سەکۆکە کەس ئاگای لێ نەبوو بەبەر خۆرەکەوە مناڵێکی بێ زمان ئەگریەت ئەی خوا سوێن بە اللە ئەو ژنەی <نوسەر بڕوا بەختیار>سەر بە هەوێ شوو بکا لە سوزانییەک کەمتر و ئەو من ئەم قسەیەم کردووە هەر ژنێک ببێتە هۆی تێکدانی ژیانی ژنێکی تر ئەوە لە سۆزانیەک کەمتر خوایە بەپەلە چووم سەیرەکەم سورەو بووە لەبەر ئەو خۆرە جەشتەی زۆری شوێنی چنۆڕکی باوەژنیەتی بەپەلە بردم حەمامەوە هێشتا هیچم نەوت جلیم دانا خواهاووووار مناڵێکی ناسک ئەزانی چی بەدەستییەوە بوو بە جگەرە داخ کرابوو خودا نازانم بڵێم چی باوەژن خوایە نیە بێشەرەفە سۆزانیە نەفرەت لەوەی لە ژنێک زیاتر ئەهێنی نەفرەت لە کۆمەڵگا و سیما و هەموو کەلتورەکان و نەفرەت لەوەی سەر بەهەوێ شووەکا من هەموو ڕۆژێک تێر نەفرەت له دونیا ئەکەم لەبەر ئەو دیمەنیە سارا خەریک بوو کافر ببم ئەوەی بینی سوێنی سێ کەونی ڕەش بەسەر قۆڵیەوە بوو بە جگەرە سوتابوو حەتمەن وای دانێ زۆڵە و باوکی نیە بەڵام ئەم جارە تەواو پڕ بووم وام دانا هەردووکیان بکوژم مێردەکەم و هەوێکەم سەرەتا وتم دان بەخۆما ئەگرم تۆزێک بە نەرمی قسە ئەکەم بزانم ئایا خوایان هەیە یان نیە چوومە ژوورەوە بێ سەلام و کەلام وتم بەرهەم ئەمە چیە بەرهەم وتی ئادەی کوا وتم نەرمین خان ئەمە چییە وتی هیچ نیە بڕینیکە وشکەبێتەوە وم وشک ئەبێتەوە وتی بەڵی خوا خۆت و مناڵەکەشت ببیاتەوە مێشکی سەری بردووم بەدەم چەرەس خواردنەوە ئەم قسەی کر منیش وتم بێگومان خوا ئەمانە باتەوە بەڵام سەرەتا من تۆ ئەنێرم بۆ لای خوا ئیتر مێردەکەم نەیهێشت قسەی زیاتر بکەم چوومە ژوورەکەی خۆمان بڕواکە گریانێک ئەگریام نەک فرێسک ئەتوت خوێن لە چاوم دیتە دەرەوە سەیری ئەو مناڵەم ئەکرد کە تیونویەتی خوائاویشیان پێ نەیابوو ئەی هاوار مناڵێکی نۆ مانگ ئاخر بۆ وا لێ بکرێ خوا خەریک بوو کافر ئەبووم سوێن بە الڵە من ژنێک نیم کە ناشکوری بکەم من کچێک بووم کە نێوانی من و خوا تەنها یەک مردن بوو بەڕاستی زۆر بە عیبادەت و موتەدەین بووم دەی هۆزانی کوڕم پاک کردەوە بەڵام جەستەی شوێنی برین بوو ئەو جەستەیە ئەتوت پەنیرە ناسک و سپی هەموو شوێنی چنوڕق و لێدان ب ئەی هاوار ژنان خواتان بێ خوا هەیە خوا تۆ ئەبینی ئەمە چ ویژدانێکە ئێستەش باوەژن ئەبینمەوە لە تیڤی هەزار نەفرەت لە دونیا ئەکەم ڕاستە ئێوە لێم تێ ناگەن لەواچی بڵێن خاوەنی ئەم چیرۆکە تێک چووە و شێتە ئەم ژنە ئەقڵی لە دەست داوە بەڵام بەخوا لەزۆر بەتان ئاقڵ تربووم بەس بڵێم چی نەفرەت لە ڕۆژگار کە ئەوم بە چاوی خۆم بینی دەی شەو هات و بە موبایلەکەم نامەیەکم بۆ پورم نارد وتم دوای من هۆزان ئامانەتی تۆبێ موبایلەکەمم کوژانەوە چووم چەقۆیەکم دەرهێنا و بەرەو ژووری نەرمین خان ڕۆشتم سەیری تیڤی ئەکرد لەگەڵ مێردەکەما شانیان نابوو بە شانی یەکەوە ڕاستەوخۆ چەقۆیەکم کرد بە شانی نەرمین خانا قۆڵیم خەڵتان لەخوێن کرد دەرم هێنایەوە دووبارە کردم بەسەر پشتیا دەرم هێنایەوە مێردەکەم هات دەستم بگری بۆ ئەویشم هاویشت بەڵام گرتمی تا هێزی تیابوو لێی دام من هەر پەلاماری نەرمینم ئەیا نەرمین بە گریان و ناڵەوە بردیان بو نەخۆشخانە جا بەرهەم بە قیژو باڵ نەرمینی برد بۆ نەخۆشخانە منیش تێلم کرد بۆ
❤1
February 1, 2026 828