چیرۆکی خۆش📔📒🖋: post #617 — TG.ME

چیرۆکی
لەنیا و بةرهةم


بەشی یەکەم

من لە ساڵی 2011 پۆلی دوانزە بووم کوڕە خزمێکم بەناوی بەرهەم هەبوو هاتە داوام ڕازی نەبووم چونکە پێویستە بخوێنم و خوێندن تەواو بکەم ئینجا بیر لە زەواج بکەمەوە بەڕاستی خوێنکارێکی تا بڵێی زیرەک بووم هیوام هەبوو ببم بە دکتۆرە دایکیشم زۆری هان ئەیام و زۆری یارمەتی ئەیام پاڵپشتێکی گەورەم بوو دایکم زۆر بە دەممەوە بوو بۆ هەمووشتێک بەڕاستی نمونەی دایک بوو بەڵام باوک و براکەم بە پێچەوانەوە هەمیشە ئەیان چەوسانمەوە مەسروفیان نەئەکردم زۆرجار لەسەر شتێکی زۆر بەسیت هەزار جنێویان پێ ئەیام گەر بچومایەتە دەرەوە یان شتێک لە گەڵ ڕەفیقەکانما گەر تەنانەت لەگەڵ دایکیشما بچومایە نەیان ئەهێشت و ڕێگر بوون بۆ؟ لەبەر ئەوەی کچم و حەیام و شەرەفم و نازانم چی ئەم شتە کۆنە باوانە ڕووی کۆمەڵگا و کوردەواری ڕەشبێ بووە بە کەلەپچەی دەستی هەزاران کچ کە ناهێڵرێ ژیانی خۆی بژێت بەزۆر پەتی کۆمەڵگەی لە مل ئەکەن و ڕای دەکێشن تاکو ئەبێت بە کۆیلە ، بەرهەم هەر وازی نەهێنا هەردەم ئەیویست من قەناعەت پێ بکا بەڵام من ئەمویست لەکۆڵم بێتەوە هەم ئەویش بەدڵی من نەبوو ئێ کە بەدڵم نەبێ بۆ ژیانی لەگەڵ دروست بکەم؟ بۆ ژیان لە خۆم و ئەو مناڵانەش تێکبەم کە سبەی یەنە بوون؟ پاش سێ جار ڕەفز کردنەوە براکەم ڕۆژێک هاتەوە وتی لەنیا وتم بەڵێ کاکە وتی ئیتر بۆت نیە لەم ماڵە پێ بخەیتە دەرەوە و بۆ خوێندنیش ناچیتەوە تێ ئەگەی؟ وتم بۆ؟ خێر؟ وتی چی ئەڵێم ئەوە ئەکەی! وتم من هەر ئەمساڵم ماوە ئەخوێنم هیچ نەبێ با شەهادەیەکم هەبێ ئەوەندە ساڵە خوێندومە وتی ناااا! یەک جاریکە دووبارەی بکەیتەوە خوێن ئەگەوزێنم لەدەمتا منیش هیچم پێ نەوترا هانام بردە لای باوکم ئەویش بە تف وەڵامی یامەوە مەبەستیان ئەوە بوو من بەن بە شوو بەڵام بیانویان نەبوو بۆی !! دەی هەرچیەبێت نەیان هێشت بچمەوە دەوام براکەم چوو هەموو کتێب و جانتا و یادگاری و پیرۆزیەکانی منی سوتاند منیش جگە لە گریان هیچم لە دەسەڵاتا نەبوو دایکیشم هیچی پێ نەئەکرا بەڵکو ئەو خۆی ژیانی لێ تێکدرابوو باوکم وەکو ئاژەڵێکی ماڵی لە من و دایکمی ئەڕوانی بەڵام بۆ ئافرەتی تر وەکو خوا سەیری ئەکردن بەڵێ لەو ناوگەڵ پەرستانە بوو باوکم لەو پەڕی هیچو پوچیا بوو براکەشم لەو خراپ تر ئەو کاتە تەمەنم 18 ساڵان بوو ژیانم هەموو ڕۆژێک دووبارە بوونەوە بوو بەم چالاکیانە ( زوو لەخەو هەڵستاندن ، جل شتن ، لێدان ، گریان ، چێشت دروست کردن ، سەیارە شتن، گریان ، لێدان ، قاپ شتن ، پاشان لێدان و گریان و دواتر خەوتن) ئازارێکی زۆریان ئەیام هەم نەفسی هەم جەستەی باوکم پێی وتم ماڵی کاک ڕەحمان یەنە داوات وتم مەبەستت بەرهەمە وتی بەڵێ وتم من شوو بەو ناکەم و ئەسڵەن لە ئێستاشا شوو ناکەم بەکەس ئەویش زۆری لێدام و بە تف و جنێو و قسەی ڕەق تێی گەیاندم کە یان لە ماڵ دەرم ئەکەن و حاشام لێ ئەکەن یان شوو بە بەرهەم ئەکەم لە سەرەتایە وتم لە ماڵ ڕا ئەکەم پاشان بیرم لەوە کردەوە کە دواتر ئاخۆ چی ڕووبا؟ تەنها قەرەج و لەش فرۆشەکان لەسەر جادەن بێ کەسو کارن بەهەرحاڵ لە ژێر فشارێکی زۆردا ڕازی کرام بە بەرهەم کە تەمەنی 27 ساڵە نابوتێکی ناپوختەیە و جگەرە کێش و خوێڕی دیارە و تا ئێستا جگە لە ئەتواری ناشرین و جنێو هیج شتێکم لەو کوڕە نەبینیوە و کەس وەسف و سەنای بۆ نەکردوم هەر ئەوەتا من وەکو غولامێک لە خانەوادەکەم ئەکڕێ و ئەمکا بە عەبدی خۆی خۆشی لە من ئەکا بە خوا و نابێ لە قسە و فەرمانی دەربچم و گەر دەربچم سزاکەی لێدانێکی زۆرە وەک هەمیشە بەڵام ئەم بێویژدان ترە و لێدانەکانی بە شیش و دارە بەهەرحاڵ شەو هاتن و بە زۆر ڕازی کرام و پاش دوو مانگ چوومە ماڵی بەرهەم بەڵام چۆن ماڵێک لە گوندێکا نزیک بە چەمچەماڵ زۆریش دووربوو لە ماڵی خۆمانەوە من لە سلێمانی بووم بەزۆر من و دایکی هاوڕێم لە یەک جیا کراینەوە دایکم بە گریان و منیش بە گریان ئەو ڕۆژەمان بەسەرا هات لە ماڵی خەسووم ئەژیام لەوێ ئاویان پێ ڕا ئەکێشام لە کانیەکەوە بۆ ماڵی خەسوم بە تەنەکە منیان وەکو ڕۆبۆت دانابوو هەرچی ئەو ماڵە پیسو بۆگەنە بوو بە من پاک ئەکرایەوە و هەمیشە خەسووم کێشەی بۆ دروست ئەکردم ژیانێکی تا بڵێی ناخۆش بوو وەکو بێچووە سەگ وابووم لەبەرچاویان بەو تەمەنەمەوە هەزار ئیشم بۆ ئەکردن بەرهەمیش سپڵەیەکی خوێڕی بوو .

چاوەڕێی بەشی کۆتایی بن
❤2
February 1, 2026 655 1