گەر خوشید هەرکی لەیەکەم کێشە دا بەردەوام بوایە لەهێرشەکەی بۆ سەر… — باڵامبـــۆ | Balambo — TG.ME

باڵامبـــۆ | BalamboPhoto
گەر خوشید هەرکی لەیەکەم کێشە دا بەردەوام بوایە لەهێرشەکەی بۆ سەر پارتی ئەوە ئێستا دەسەڵاتی هەرکیەکان لەبارزانییەکان زیاتر ئەبوو..

بەڵام ئەوەی بێ (مبدٲ) شەڕ بکات و دەستپێکی هێرشەکەی و کۆتاییەکەشی ڕوون نەبێت خێرا کۆتایی پێ دەهێندرێت و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاسانە، بڵەی و نەڵەی پارتی بۆ دەسەڵات و چەسپاندنی هێزەکەی و باڵادەستبوونی شەڕەکات، واتە ئامانجەکەیان ڕوونە کە بۆچی هێرش ئەکەن و دەسەڵاتی هەرکی نایێڵن، بەڵام خورشید هەرکی نە سوڵەحەکەی دیار بوو کە لەسەر چ بنەمایەک بووە و بۆچی بووە، و نە شەڕەکەشی کە کردی (کە خەڵکی بێلایەنیش لەسەری کوژرا) بەردەوام نەبوو لەسەری بۆ بەدەستهینانی ئامانجەکانی خۆی، واتە شتێکی نەکرد بەم شەڕکردنەی بۆ ئەوەی وا لەپارتی بکات جارێکی تر نەتوانن هێرشی بکەنە سەری، بەڵکو بەو پەڕی ئاسایی و ئاسانیەوە بەخیانەت هێرشیان کردە سەری ودەستگیریان کرد خۆی و برایەکەی، ودواتر وتیشیان بە فەرمانی دادگا وامان کردووە!

بیرتانە سەرۆک و دامەزرێنەری گرووپی ڤاگنەر، یەڤگێنی پڕیگۆژین، لە 2023 دوای درووست بوونی کێشە و گرژی لەگەڵ پۆتین و سوپای ڕوسیدا هێرشی کردە سەر مۆسکۆ، هەمووان دەیان وت دەتوانێ مۆسکۆ بڕوخێنێ، هیچ هێزێک لەناو ڕووسیادا لەبەرامبەری دا نەدەوەستاوە، تا گەیشت بەنزیک مۆسکۆ، پۆتین هات بەڵێنی پێدا کەوا بگەڕێتەوە و داواکاریەکانی جێبەجێ دەکا کە بۆتە هۆی کێشە لەنێوان فاگنەر و سوپای ڕووسیا دا.

ئیتر فاگنەر گەورەترین هەڵەی ئەوە بوو کە ڕاوەستا و پاشەکشەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای ئۆکڕانیا، بەڵام ئەوە بوو پۆتین لەچاو پێکەوتنێک دا وتی من لەهەموو شتێک خۆشەبم و پەڕەی نوێ ئەکەمەوە تەنها خیانەت نەبێ.

ئیتر لەدەرئەنجامی ئەم هەڵەیە گەورەی فاگنەر سەرۆکایەتی فاگنەر لە  23ی 8ی 2023 دا هەموویان کرانە ئامانج لەنێو فڕۆکەیەکدا لە ئاسمانی ڕووسیا دا.

ئیتر ئەمە وانەیەکە ئەبێ هەموو لایەک لێی فێربن، هەر کەسێک دەستی دایە ڕێگای چەک و شەڕ و کێشە ئەبێ تا کۆتایی ئامانجەکانی تەواوی بکات، شتێک نییە بەناوی ئەوەی من لەم نێوەدا ڕادەوەستم، نە دەسەڵات دەڕوخێنم و نە خۆشم ڕادەست دەکەم و هەر دەمینێمەوە.. ئەم تێگەیشتنە زۆر هەڵەیە.

شەڕکردن دیدگایەکی فراوان و قوڵ و دوورمەودای دەوێ و هەروەها بوێریشی پێویستە، هەرکیەکان بوێریەکەیان هەیە بەڵام ئەوانەی تریان بەداخەوە لێ بەدی نەکراوە، ئەوەش بێ گومان هۆکاری خۆی هەیە کە ئەوان وەک هێزی پارتی و هێزەکانی تری چەکدار دامەزراوە (موئەسسەساتی) نین، بەڵکو ئەوەی دەیکەن شەڕێکی عەشائیریە زیاتر لە دامەزاراوەیی، هەروەها  فێرگە و مەڵبەندی تایبەت بەخۆشیان نییە دوور لەدەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دا بەحوکمی ئەوەی ئەوان چەندەها ساڵە بەشێکن لەم دوو حیزبە.

بۆیە لەکۆتاییدا بەدڵسۆزی و خەمخۆریەوە دەڵەین: ڕوو لە ئیسلام بکەنەوە، عەلمانییەکان هیچ باکیان بە ئێوە نەبووە، چەن خزمەتتان کردن چەن ڕێکلامتان بۆکردن بۆ هەڵبژاردن بەڵام کە کاریان پێ نەمان فڕەیان دان ودەستیان کرد بەگرتنی ئێوە، زرێپۆش و هەلیکۆپتەریان هینایە سەرتان کە کەرکووک زۆر زیاتر پێویستی بەم جۆرە هێزانە بوو نەک خەبات، بە بوێرانەش نەهاتن بۆتان، بەخیانەت و لەپشتەوە هێرشیان کردە سەرتان دوای ئەوەی سوڵح و ڕێککەوتنیشیان لەگەڵ دا کردبوون.، ئەمە یاسا و ڕێگا و ڕێبازی ئەوانە، بۆیە هەر ئیسلام چارەسەری ئێوەی لایە، ومافی خۆتان تەنها لەنێو چەتری ئیسلام دەدۆزنەوە و تەنها ئیسلامیش دەتوانێ بەهێزتان بکات دژ بەم عەلمانییە ستەمکارانە.

خوای گەورە ئەوەی خێرە بیهێنێتە ڕێگای موسڵمانانی کوردستان، و ئەم کێشەیە بەقازانجی موسڵمانان کۆتایی پێ بێنێت.

ن: کەناڵی باڵامبو
👏10❤8👍5🔥1💯1
July 5, 2026 1.4K 12 1