بە گوێرەی زانیارییەکان، مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان هیچ كێشەیەكی تێدا نییە، دواكەوتنی پێوەندی بە تەمویلی مووچەی وەزارەتەكانی عێراق خۆیانەوە هەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوو رۆژی داهاتوودا و تا رۆژی پێنجشەمە مووچەی تەواوی وەزارەتەكانی عێراق دابەش دەكرێت و هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دەكرێت، پێچەوانەی مانگی ڕابردوو، ئەم مانگە بەغدا داهاتی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی مووچە ڕەوانە بكات.
هاوكات ئەوەش زانراوە، كە هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو بە لێبڕینی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆ مووچە دەنێردرێت.

3September 7, 2026 409