ئیسماعیل بەقایی: لە چەند رۆژی داهاتوودا رێككەوتنی ئێران و عومان لەبارەی دروستکردنی رێڕەوێکی ئاویی کاتیی ئارام لە رێکخراوی نێودەوڵەتی دەریایی تۆمار دەکرێت ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا: ناوچەکەمان لە بارودۆخێکی ئاڵۆزدایەو جەنگی ئەمریکا دژمان بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە، لەوانەش جەنگی ئابووری و گەمارۆدان. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ چین زۆر باشە و دیداری بەرپرسانی هەردوو وڵات بەردەوامە. دەستدرێژییەکانی ئەمریکا پێشێلکارییەکی روونی سەروەری و ئاسایشی ئێران و یاسا نێودەوڵەتییەکانە. رەشنوسی بڕیارنامەی ئەمریکی-ئەوروپی دژمان لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، لەسەر بنەمای راپۆرتە بە سیاسیكراوەكەی بەڕێوەبەری ئاژانسەکەیە. ئەمە جەنگ نییە، بەڵکو دەستدرێژییەکی سەربازیی روونە بۆ سەر سەروەری و ئاسایشی ئێران. گەرووی هورمز بەهۆی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و گەمارۆ دەریاییەکەیەوە بووەتە شوێنێکی
ئیسماعیل بەقایی: لە چەند رۆژی داهاتوودا رێككەوتنی ئێران و عومان… — بە کورتی — TG.ME
September 7, 2026 503