زۆر جار هەندێک بیروباوەڕ، هەندێک فکر دەخزێنرێتە شوێنێک کە عادەتەن لەوشوێنەوە نایەت و هەستی پێناکرێت، بۆیە دەبینیت زۆرێک ئەم فیکر و بۆچوونەیان هەڵگرتووە بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەن، یان کتێبێک لەو بوارە بخوێننەوە.
عادەتەن، گەر ئەم فیکرە لەشێوەی کتێبێکی تایبەت بێتە گۆڕەپان، کەسانێکی کەمی پسپۆڕ نەبن، گرینگی پێنادرێت، بۆیە لەشێوەی چیڕۆک، داستان، ( ڕۆمان ) دەخرێتە بەر باس.
بۆنموونە: گەر دۆستیۆیڤسکی- بۆ نموونە- ئەم بیردۆزانەی هەیەتی وەک کتێبێکی علمی و تایبەت بڵاوکردبایەتەوە لەجیاتی خزاندنی لە ڕۆمان و ڕووداودا؟ ئایا ئەو ناودەنگ و بەربڵاویەی دەبوو؟ من پێم وانیە...
( قسەکە لەسەر چۆنیەتی خزاندن و شێوازەکەیەتی، نەک خودی ئەوەی ناوی هێنراوە).












